AP ١٤٠٣ پووشپەڕ ٢٤ ١٣:٠٧

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ بەڕێوە چوو؛

دیداری فەرماندەکانی سپا لەگەڵ سەرۆک کۆماری هەڵبژێردراوی ئێران

دیداری فەرماندەکانی سپا لەگەڵ سەرۆک کۆماری هەڵبژێردراوی ئێران

فەرماندە باڵاکانی سپا بە ئامادەبوون لە نووسینگەی سەرۆک کۆماری هەڵبژێردراو لەگەڵ ناوبراو دیدار و گفتوگۆیان کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەرلەشکەر حسێن سەلامی فەرماندەی گشتی سپا، حوجەتوڵڵا عەبدوڵڵا حاجی سادقی نوێنەری ئایەتوڵڵا خامنەیی لە سپا، سەردار محەمەد پاکپوور فەرماندەی هێزی زەوینی سپا، سەردار ئەمیرعەلی حاجی زادە فەرماندەی هێزی هەوافەزای سپا، سەردار عەلیڕەزا تەنگسیری فەرماندەی هێزی دەریایی سپا، سەردار غوڵامڕەزا سلێمانی سەرۆکی ڕێخکراوی بەسیج، سەردار ئیسماعیل قائانی فەرماندەی هێزی قودسی سپا، سەردار عەبدولڕەزا عابد فەرماندەی قەرارگەی خاتەمولئەنبیا، سەردار مەجید خادەمی سەرۆکی ڕێکخراوی حفازەتی ئیتلاعاتی سپا و سەردار محەمەد کازمی فەرماندەی ڕێکخراوی ئیتلاعاتی سپا بە ئامادەبوون لە نووسینگەی سەرۆک کۆماری هەڵبژێردراو لەگەڵ ناوبراو دیدار و گفتوگۆیان کرد.

سەرۆک کۆماری هەڵبژێردراو بە بڵاو کردنەوەی پەیامێک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان سەبارەت بە ئەو دیدارە نووسی:

«یل یتار، طوفان یاتار، یاتماز حسینین پرچمی

لە دیداری ئەمڕۆی برا ئازیزەکانم لە سپا، ئاڵای پیرۆزی ئاستانی پیرۆزی حەزرەتی سەیدوشوهەدایان پێشکەشم کرد. ئاڵای ئازادەکانی جیهان ئەمڕۆ لەسەر شانی ئێمەیە. ئاڵاهەڵگر مانەوەی ئەو ئاڵایە، وەکوو عەباس دادخوازی، وەفاداری، فیداکاری و ئەدەبی دەوێت.

News ID 50907

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha