بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان لە لێدوانێکدا بە پاگەندەی ئەوەی کە هێزە چەکدارە کوردەکان لە هەرێم و کوردستانی سووریا پێوەندییەکی بە کوردەوە نییە، وتی: تورکیا تورکیا هەرگیز ئیزنی پێکهێنانی حکومەتێکی تیرۆریستی(کوردی) لە ناوچەکە نادات و ئێمە هەر کات پێویست بزانین بە دەستێوەردانی سەربازی لە ناوخۆ و دەرەوەی سنوورەکانی خۆمان دۆخەکە کۆنترۆڵ دەکەین..
ناوبراو لە درێژەدا وتیشی: ئێمە وڵاتێکی ئەندامی ناتۆین و هەڕەشە لەسەر ئاسایشی نەتەوەیی ئێمە هەڕەشە بۆ هەموو وڵاتانی ناتۆ بەتایبەتی ئەمریکایە. بەم حاڵەوە پاڵپشتی ئەمریکا و ژمارەیەکی دیکە لە ئەندامانی ناتۆ لە ڕێکخراوە تیرۆریستییەکان پێچەوانەی بنەماکانی ناتۆیە.
ئەردۆغان لە بەشێکی دیکە لە قسەکانیدا وتی: ئێمە زیاترین کاریگەری لە پێکدادانەکانی سووریا وەردەگرین. ئەمریکا پاڵپشتی تیرۆریستەکان دەکات نەک کورد. ئێمە پاڵپشتی لە کوردی سووریا دەکەین و مافیان دەپارێزین.
سەرۆک کۆماری تورکیا وتیشی: پەکەکە، یەپەگە و پەیەدە بە بیانووی بەرەنگار بوونەوەی داعش پاڵپشتی دەکرێن لە حاڵێکدا کە ئەوە ئێمەین کە لەگەڵ داعش شەڕ دەکەین.
ئەردۆغان ڕاشیگەیاند کە ئەوانەی کە بیر لە پێکهێنانی وڵاتێکی تیرۆریستی لە ناوچەکە دەکەنەوە خەیاڵی خاو دەکەن و هەرگیز نایێتە دی.
Your Comment