AP ١٤٠٣ پووشپەڕ ٢ ٢٢:٤٥

لە سنووری عێراق و سووریا؛

بەرخۆدانی ئیسلامی عێراق بنکەیەکی هەستیاری ئەمریکای بوردۆمان کرد

بەرخۆدانی ئیسلامی عێراق بنکەیەکی هەستیاری ئەمریکای بوردۆمان کرد

بەرخۆدانی ئیسلامی عێراق بە هێرشی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان یەکێک لە بنکە سەربازییە داگیرکەرەکانی ئەمریکای لە ناوچەکە کردە ئامانج.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوەی شەهاب نیوز، بەرخۆدانی ئیسلامیی عێراق یەکێک لە بنکەکانی سوپای داگیرکەری ئەمریکای لە ناوچەکە کردۆتە ئامانج.

لەسەر بنەمای ئەمەش بەرخۆدانی ئیسلامی عێراق هێرشی کردووەتە سەر بنکەی ئەمریکی "ئەلتەنف" کە دەکەوێتە باشووری ڕۆژهەڵاتی سوریا و لە سێگۆشەی سنووری سوریا و عێراق و ئوردنە.

بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی دەستکەوتوون، ئەم هێرشە کە لە ماوەی ٥ مانگی ڕابردوودا بێ وێنە بووە، بە بەکارهێنانی فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان ئەنجامدراوە.

پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کەمێک پێشتر گروپی خۆڕاگری کەتیبەکانی سەید ئەلشودا شەوی هەینی لە هێرشێکی ئاسمانیدا بۆ سەر ناوچە سنوورییەکانی عێراق و سووریا شەهید بوونی یەکێک لە چەکدارەکانی خۆیان ڕاگەیاند.

News ID 50658

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha