دەرکردنی زیاتر لە ٢٨٠٠ دادوەر و دادستێن لە تورکیا

بەرپرسانی تورکیا ڕۆژی چوارشەممە زیاتر لە ٢٨٠٠ دادوەر و دادستێنی بە تۆمەتی پێوەندی لەگەڵ فەتحوڵڵا گولەن لە کاەدردن بێ بەش کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە سپۆتینگ، بەرپرسانی تورکیا ڕۆژی چوارشەممە زیاتر لە ٢٨٠٠ دادوەر و دادستێنی بە تۆمەتی پێوەندی لەگەڵ فەتحوڵڵا گولەن - ڕێبەری ئیسلامی  و بە ڕەگەز تورکی دانیشتووی ئەمریکا کە بە ڕێکخستنی کوودەتا ناسەرکەوتووکەی ١٥ی ژووییە تۆمەتبار کراوە – لە کارکردن بێ بەش کرد.

بە گوێرەی هەندێ میدیای ناوخۆیی تورکیا، موحەمەد ئیڵماز جێگری لیژنەی باڵای دادوەر و دادستێنەکانی تورکیا ئاشکرای کرد کە بە پێی  یاسا درکراوەکانی پاش کوودەتا، ٢٨٤٧ دادوەر و دادستێن لە کار دەرکراون.

بە دوای کوودەتا ناسەرکەوتووکەی ١٥ی ژووییە لە تورکیا نێزیک بە ٢٦ هەزار کەس دەسبەسەر کراون. بەرپرسانی تورکیا فەتحوڵڵا گولەن بە ڕێکخستنی ئەم کوودەتایە کە بووە هۆی مەرگی ٢٦٠ کەس، تۆمەتبار کردووە.

جێی باسە کە بە هۆی حاڵەتی نایاسیێک کە پاش کوودەتا لە تورکیا ڕاگەیێندراوە؛ زیاتر لە ٨٠ هەزار دادوەر، کارمەندی دەوڵەت و مامۆستا لە کارەکەیان ڕاگیراون و هەزاران کەسیش لە ژێر لێپرسینەوەدان.

News Code 5044

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 7 =