AP ١٤٠٣ جۆزەردان ٨ ٢١:٠٣

ئەلعەهد لێکیدایەوە؛

حزبوڵڵا بە چ مووشەکێک ئیسرائیلییەکانیان ئیفلیج کرد؟

حزبوڵڵا بە چ مووشەکێک ئیسرائیلییەکانیان ئیفلیج کرد؟

تەیار کردنی حزبوڵڵای لوبنان بە مووشەکی دژە زرێ لە قۆناغی جیاوازی کاتی، ئیسرائیلی گەیاندووەتە بن بەستی سەربازی کە تێلاڤیڤ توانای هاتنە دەرەوەیی نییە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ماڵپەڕی هەواڵی ئەلعەهدی لوبنان لە ڕاپۆرتێکدا ڕەوتی تەیار کردنی حزبوڵڵای لوبنان بە مووشەکی دژە زرێ و ڕێکەوتی ئەو ڕەوتەی لە دەیەکانی دوایی لێک داوەتەوە.

ئەو ڕەوتە بە چەند قۆناغ دابەش کراوە:

قۆناغی یەکەم: لە نێوان ساڵەکانی 1982 تا 1992

لە ئەم قۆناغەدا مووشەکە دژە زرێیەکانی حزبوڵڵا تایبەت بە بی 7 و بی 9 و تۆپی 106 میلی مەتری بوو کە بە دڵنیاییەوە نەیدەتوانی لە بەرانبەر جیهازاتی زرێی دوژمن کارێک بکات.

قۆناغی دووهەم: لە نێوان ساڵانی 1992 تا 1995

حزبوڵڵای لوبنان لە ئەم قۆناغەدا هەوڵی پەرەپێدان بە دژە زرێیەکانیان دا و هەر بەو بۆنەوە ژمارەیەک لە هێزەکانی خۆیان بۆ پەروەردە کردن ناردە ئێران .

قۆناغی سێهەم: لە ساڵی 1995 تا 2000

لە ئەم قۆناغەدا بەرخۆدان توانی مووشەکی بەرەی دووهەم بریتی لە فاغوت بگرێتە دەستەوە.

قۆناغی چوارەم: دوای ساڵی 2000

مووشەکی کورنت کە لە ساڵی 2002 خرایە بەردەستی حزبوڵڵاوە و شەهید عیماد موغنیە لە ئەو بارەوە ڕۆڵی بەرفراوانی هەبوو.

لە شەڕی 33 ڕۆژەی ساڵی 2006 لە یەکێک لە پێکدادانەکاندا، سەربازانی ئیسرائیلی چەکەکانیان بەجێهێشت و هەڵاتن. مووشەکی سپاتیک یەک لە ئەو چەکانە بوو کە دەستی بەسەردا گیردرا.

مووشەکە بەکارهێنراوەکان لە ئۆپراسیۆنی گەردەلوولی ئەقسا

بە گوێرەی ئەم راپۆرتە، حزبوڵڵا لە ئەو ئۆپراسیۆنەدا وەکوو پشتیوانی کەرتی غەززە هاتە مەیدان.

مووشەکی ئەڵماس لە گەفتەی سێهەمی گەردەلوولی ئەقسا بەکارهێنرا بەڵام دوژمنی ئیسرائیلی نەیتوانی بیناسێتەوە و پێی وابوو درۆنی خۆکوژە.

سیستەمی مووشەکی سارەڵڵا

سیستەمی مووشەکی سارەڵڵا یەکێک لە داهێنانەکانی بەرخۆدان لە شەڕی مێشکەکان هەمبەر ئیسرائیلە.

News ID 50379

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha