ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەمڕۆ سێی جۆزەردانی ساڵی 1403 دوایین سەفەری پارێزگایی سەید ئیبراهیم ڕەئیسی بۆ زێدی خۆی مەشهەد بەڕێوە چوو.
هەر ئێستا تەرمی شەهید ئایەتوڵا ڕەئیسی، سەرۆک کۆماری ئێران گەیشتە بارەگای ئیمام ڕەزا.
محەممەد ڕەزا قەلەندەر شەریف ڕایگەیاند: بەپێی خەمڵاندنە سەرەتاییەکان لە مەشهەد ٣ ملیۆن تازیەبار بەشدار بوون لە بەڕێکران و ناشتنی سەرۆک کۆماری شەهید .
سەرۆکی شارەوانی مەشهەد دەشڵێت: بەهۆی قەرەباڵغی، جوڵەی ئۆتۆمبێلی هەڵگری تەرمی شەهیدان خاوە و ڕێگە نییە ڕێ بکەن.
شوێنی ناشتنی سەرۆکی شەهید
شوێنی ناشتنی تەرمی پیرۆزی خادمی ئیمام ڕەزا، شەهیدی سەرۆک ئایەتوڵڵا سەید ئیبراهیم ڕەئیسی لە دەروازەی دار سەلامی مەزارگەی پیرۆزی ڕەزەوی دەبێت کە ئێستا ئامادەیە و تا چەند
کاتژمێری دیکە ئەسپاردە دەبێت.
بەشداریی بەشکۆ و بێ وێنەی خەڵکی مەشهەد
خەڵکی بە ئەمەگی مەشهەدی پیرۆز بۆ ماڵئاوایی و بەڕێکردنی تەرمی ئایەتوڵڵا ڕەئیسی شەهیدی ڕێگای خزمەت بە وڵات، هاتوونەتە سەر شەقامەکان و هەموو ڕێگاکان تا بارەگای حەزرەتی ڕەزا جمەی دێت.
تەرمی سەرۆک کۆماری شەهید بە پێشوازی فەرمی بەرپرسانی وڵات و پارێزگایی گەییشتە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی شەهید هاشمی نەژادی مەشهەد.
وەزیری ناوخۆ بۆ بەشداری لە ڕێوڕەسمی بەڕێ کردن و ناشتنی تەرمی سەرۆک کۆماری شەهید چووە مەشهەد.
محەمەد حسێن زادە بەرپرسی گشتی فەرهەنگ و ئیرشادی خۆراسان زیادی کرد: تا ئێستا زیاتە لە 120 هەواڵنێر لە 65 مێدیا بیانییەوە بەشداری ڕێوڕەسمە بوون.
بنەماڵەی شەهید ڕەئیسی لە شوێنی پەسپاردەکردنی سەیدولشوهەدای خزمەت ئامادە بوون.
Your Comment