AP ١٤٠٣ جۆزەردان ٢ ١١:٥٩

دوای گەیشتنی بە تاران؛

سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ سەرەخۆشی چووە دیداری ئایەتوڵڵا خامنەیی

سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ سەرەخۆشی چووە دیداری ئایەتوڵڵا خامنەیی

موحەممەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق پاش گەیشتنی بۆ تاران چووە دیداری ڕێبەری باڵای ئێران.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، محەممەد شیاع سودانی ، سەرۆک وەزیرانی عێراق لەگەڵ ڕێبەری شۆڕشی ئیسلامیی ئێران کۆبووەوە.

سوودانی بە ناوی حکومەت و نەتەوەی عێراقەوە، سەرەخۆشی خۆی بۆ ئایەتوڵڵا خامنەیی و نەتەوەی ئێران دەربڕی.

لەم دیدارەدا ئایەتوڵا خامنەیی بە پێزانینی سەردانەکەی سەرۆکوەزیرانی عێراق بۆ تاران بۆ دەربڕینی سەرەخۆشی وتیان: کەسایەتییەکی ناوازەمان لەدەستدا. جەنابی سەرۆک برایەکی زۆر باش و بەرپرسێکی کارامە و لێهاتوو و دڵسۆز و جدی بوو.

سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ سەرەخۆشی چووە دیداری ئایەتوڵڵا خامنەیی

سودانی بۆ بەشداریی لە ڕێوڕەسمی پرسەی ئایەتوڵڵا ڕەئیسی سەرۆک کۆماری ئێران و وەزیری دەرەوە و وەفدی هاوڕێیان لە رووداوی کەوتنی کۆپتەر، هاتووەتە ئێران.

News ID 50300

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha