بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەلجەزیرە نووسی: فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەکان توانیویانە سەرچاوەیەکی گەرمای بدۆزنەوە کە پێدەچێت پاشماوەی ئەو کۆپتەرە بێت کە سەرۆک کۆماری ئێرانی هەڵگرتبوو.
هێشتا سەرچاوەکانی هەواڵی ئێران ئەم هەواڵەیان پشت ڕاست نەکردۆتەوە.
سەرچاوەکانی هەواڵ بە گێڕانەوە لە بەرپرسانی تیمەکانی فریاگوزاری ڕایانگەیاند کە چوونەتە ئەو شوێنەی کە فڕۆکەبێفڕۆکەوانەکان دیارییان کرد بەڵام هیچ شتێکیان نەبینیوە.
وتراوە فڕۆکەبێفڕۆکەوانەکە ڕۆژهەڵاتی ناوچەی تەویل لەدارستانی زەرقانی دیاری کردبوو بەڵام لەوێ نەبووە و پێدەچێت لەباشووری ناوچەی تەویل بێت و ئێستا هێزەکان لێیان نزیک بوونەتەوە.
سەڕۆکی هێزی فریاکەوتنی ئێران وتی: تا ئێستا هیچ نیشانەیەکی زیندوو بوونمان نەدۆزیوەتەوە.
Your Comment