بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، شاری شیراز پێنجەمین شاری گەورەی ئێرانە لە باشووری ڕۆژاوای ئێران هەڵکەوتووە و بەهۆی کەشوهەوا و سروشتی جوان و هەروەها بوونی بینای مێژوویی و گۆڕی چەند شاعێری بەناوبانگی ئێرانی لە ئەو شارە ناوبانگی جیهانی دەرکردووە و ساڵانە چەند ملیۆن گەشتیار وەردەگرێت.
لە خوارەوە چەند شوێنی گەشتیاری و بەناوبانگی شیراز دەناسرێت:
1.سەعدیە
گۆڕی سەعدی ، شاعێری بەناوبانگی سەدەی 7 ی ئێرانی لە ئەو شوێنە هەڵکەوتووە و هەر بە ئەو ناوەوە ناسراوە کە تێکەڵێک لە نەریت و مۆدێڕنیتە بووەتە هۆی ئەوەی کە ئەو شوێنە ببێتە شوێنێکی ناوازە.
2.حافزیە
گۆڕی شاعێر و و غەزەل بێژی گەورەی ئێران، حافز لەوێ هەڵکەوتووە و میچی هەشت لایەنی لەسەر ئەو گۆڕەش چاوی هەر گەشتیارێک بەرەو لای خۆی ڕادەکێشێت کە مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی هەخامەنشییەکان و زەندیە.
3. تەختی جەمشید
یەکێکی دیکە لە بەناوبانگ ترین شوێنە گەشتیارییەکانی شیراز تەختی جەمشیدە کە مێژووکەی دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی هەخامەنشییەکان و یەکەم پێتەختی ئێران بووە. کۆمەڵەی تەختی جەمشید نزیک بە 2500 ساڵی لەمەوپێش و لە سەردەمی داریووشی یەکەم بەردی بناغەی دانراوە و 125 هەزار مەتری چوارگۆش پانتایی هەیە.
4. پاسارگاد
گۆڕی کوورش ، پادشای دادپەروەری ئێرانییەکان، لە ناو دەشتێکی جوان جێی گرتووە و میراتێکی جیهانی دێتە ئەژمار.
5.نەقشی ڕوستەم
یەکێکی دیکە لە شوێنە گەشتیارییەکانی شاری شیراز نەقشی ڕوستەمە کە گۆڕی شا گەورەکانی هەخامەنشی وەکوو داریووشی گەورە و خەشایارشای تێدایە.
6. دەروازە قورئان
دەروازە قورئان شوێنێکی کۆنی شیرازە کە لە سەردەمی عزدولدەولەی دەیلەمی لە ئەمیرەکانی ئالی بویە لە شیراز چێ کراوە کە ئامانج لە چێ کرانیشی دانانی قورئان لەسەر دروازەیەک بووە کە خەڵک لە ژێریەوە بپەڕنەوە و ئەو قورئانە بیانپارێزێت کە ئێستاش قورئانەکە لە مۆزەخانەی پارس ماوەتەوە.
7. مەزارگەی شاچراغ
مەزارگەی پیرۆزی شارچراغ هی میر سەید ئەحمەد، کوڕی ئیمام مووسا کازمە و لە گەینگترین و گەورەترین شوێنە گەشتیارییەکانی شیرازە کە نوقرەکاری ژێە گومەز و هونەری کاشی کاری و ئاوێنەکاری ئەو بینایە چاوی گەشتیاران بۆ لای خۆی ڕادەکێشێت.
8.قوتابخانەی خان
ئەو شوێنە ناوەندێکی فێر بوونی زانست لە سەردەمی شاعەباس بووە کە بە فەرمانی دەسەڵاتداری فارس، ئەڵڵا وردی خانی گورجی چێ کراوە و ناوەەندی فێر بوونی فەلسەفە و فیقه بووە و مەڵاسەردا زانای و بیرمەندی ئیسلامی لەوێ چالاکی بووە.
9. مزگەوتی وەکیل
یەکێک لە شوێنە گەشتیاری شیراز مزگەوتی وەکیلە و مێژووەکەی دەگەڕێتەو ەبۆ سەردەمی زەندیە.
10.حەمامی وەکیل
ئەو بینایە شاکارێکی نەژیارڤانی نەریتی ئێرانە کە داڕشتنێکی زۆر تایبەتی بۆ کراوە.
11. بازاری وەکیل
ئەو بازارە تا ئێستاش یەکێک لە شوێنە سەرەکییەکانی بازرگانی لە شیرازە کە بە فەرمانی کەریم خانی زەند چێ کراوە و لە ناو دڵی شارەکەدایە.
هەروەها لە دیکەی شوێنە گەشتیارییەکانی شاری شیراز دەتوانین ئاماژە بکەینە سەر: هومارئاوی وەکیل، سەرای موشیر، قەڵای کەریم خان، باخی نارنجستانی قەوام، باخی دڵگوشا، باخی جەهان نەما، باخی عەفیف ئاباد، باخی ئێرەم، باخی جەنەت، عیمارەتی شاپووری،عیمارەتی دیوانخانە، ناوەندی بینی ئوبوو ڕەیحان بیروونی، مزگەوتی نەسیرولمولک، مزگەوتی عەتیق، ماڵی زینەت ملووک، مۆزەخانەی حەوت تەنان، مۆزەخانەی مادام تۆسۆ.
Your Comment