بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، "ناسر کەنعانی"، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس نووسیویەتی: "سەرکوتکردنی توندوتیژانە و دڕندانەی بزووتنەوە ناڕەزایەتییەکانی خوێندکاران لە ئەمریکا و ئەورووپا لە دژی تاوانی جەنگی ڕژێمی زایۆنیستی بە چڕی بەردەوامە.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە درێژەی بە قسەکانی دا: ڕوونە کە بەڵێنی پشتیوانی بێ مەرج لە ڕژێمی زایۆنی لە پابەندبوونەکانی مافی مرۆڤی ئەمریکا و بەشێک لە وڵاتانی ئەورووپایی باشترە.
وتیشی: دوای ئەمە ڕای گشتیی جیهان بەهای دروشمی درۆینەی مافی مرۆڤی ئەمریکی و ئەوروپی نادات، چونکە ئەوان نەک تەنها مافی مرۆڤ، بەڵکوو مافە سەرەتاییەکانی هاووڵاتیانی خۆیان بە نرخێکی هەرزان بە بەشێک لە تاوانبارانی جەنگ فرۆشتووە.
Your Comment