بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، پاشنيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له‌گه‌ڵ حسێن سه‌لامى، فه‌رمانده‌ى گشتيى سپاى پاسدارانى كۆمارى ئيسلاميى ئێران كۆبووه‌وه.
دەوترێت له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا په‌يوه‌ندی ئێران و عێراق و هه‌رێمى كوردستان به‌تايبه‌تى له بوارى ئه‌منيدا تاوتوێ كراوە و هه‌ردوولا جه‌ختيان له گرنگيى پته‌وكردنى زياترى هاريكارى و هه‌ماهه‌نگيى لايه‌نه په‌يوه‌نديداره‌كانى كۆمارى ئيسلاميى ئێران له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان كرده‌وه .
پاراستنى ئاسايش و ئاراميى سنووره‌كان و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى هه‌ڕه‌شه ئه‌منييه‌كان له هه‌رلايه‌كه‌وه بێت، تەوەرێکی دیکەی گفتوگۆکان بووە.
Your Comment