بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حسێن سەلامی فەرماندەی سوپای پاسدارانی ئێران لە چلەی ماتەمینی شەهیدانی راوێژکارانی سەربازی ئێران لە دیمەشق رایگەیاند: ئەو سنوورانەی وڵاتانی ئیسلامی لەیەکتر جیا دەکەنەوە و شوناسێکی سیاسی سەربەخۆیان پێدەبەخشن، هەرگیز سیاسەتی بنەڕەتی کۆلۆنیالیزم لەیەکتر ناشکێنن.
وتیشی: خۆبەزلزانینی ئەمریکا هیچ سنوورێک ناناسێت بۆ زاڵبوون بەسەر جیهانی ئیسلامیدا و موسڵمانان لە شوناسێکی یەکگرتوو و بەردەوامدا دەبینێت و هەوڵ دەدات هەژموونی تەواوەتی بەسەر جیهانی ئیسلامیدا بسەپێنێت.
Your Comment