بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، دوورگەی کیش یەکێک لە دوورگە زۆر بەناوبانگ و جوانەکانی ئێرانە کە لە پارێزگای هورموزگان لە باشووری ئێران هەڵکەوتووە. لە سەرەتاوە ئەو دوورگە بە ناوی "قیس" دەناسرا کە دواتر بۆ کیش گۆڕدرا. ئەو دوورگە شکڵی هیندسی بەیزی هەیە و لە نزیکی شینکێو جێی گرتووە.
ئەو دوورگە زۆر جوانە لە باکوورەوە دەگاتە ئێران، لە باشوورەوە دەگاتە ئیمارات و لە ڕۆژهەڵاتەوە دەگاتە تەنگڵانی هورموز و لە ڕۆژاواوە لەگەڵ وڵاتانی عەرەبستان و بەحرەین دراوسێیە و ئەوە بووەتە هۆی ئەوەی کە ئەو دوورگە هەموو ساڵێک گەشتیارێکی زۆر لە ئەو وڵاتانەوە وەربگرێت.
ئەمڕۆکە دوورگەی کیش ڕۆڵی زۆر گرینگ و کاریگەری لە پیشەی گەشتیاری ئێران هەیە بە شێوەیەک کە یەکێک لە سەرەکی ترین شوێنە گەشتیارییەکانی ئێرانە و ساڵانە زیاتر لە یەک ملیۆن گەشتیار سەردانی ئەو دوورگەیە دەکەن.
لەبەر ئەوەی کە دوورگەی کیش لە باشووری ئێرانە و یەکێک لە گەرمترین ناوچەکانی ئێرانە، گەشتیارانی ئێرانی زیاتر لە وەرزی سارددا سەردانی ئەو دوورگەیە دەکەن کە هەوایەکی فێنکی هەیە.
لە خوارەوە چەند شوێنی گەشتیاری و جوانی دوورگەی کیش دەناسرێن:
کەشتی یۆنانی
ئەو کەشتیە هەر وەک لە ناوەکەیدا دیارە هی وڵاتی یۆنانە و لە باری مێژووییەوە گرینگایەتی زۆری هەیە بەڵام زۆر کەس ئەوە وەکوو شوێنێکی گەشتیاری کیش چاو لێدەکەن. ئەو کەشتییە لە سەردەمانی زووەوە و بە هۆکاری نادیار لە ئەو دوورگەیە چووەتە نێو قوڕەوە و ئێستا بووەتە شوێنێک کە گەشتیارەکان سەردانی دەکەن.
شار مێژوویی حەریرە
مێژووی شاری حەریرە دەگەڕێتەوە بۆ هەشتسەد ساڵ لەمەوپێش کە پانتاییەکی سود و بیست دۆنمی هەیە.
پارکی کەناراوی سیمۆرغ
پارکی کەناراوی سیمۆرغ لە درێژەی کەناری ئەو شارە و لە جادەی جیهان و جادەی باسیکڵ سواری جێی گرتووە. بێ گومان ئەو پارکە یەکێک لە جوانترین و لایەنگردارترین وێنە گەشتیارییەکانی کیشە کە تا ئێستا هیچ کەسێک لە چوونی بۆ ئەوێ پەشیمان نەبووەتەوە.
قەناتی کیش
چێ کردنی قەنات لە ئێران مێژووی زۆر کۆنی هەیە بە شێوەیەک کە یەکەم قەنات سازی لە ئێران دەگەڕێتەوە بۆ 6 هەزار پێش ئێستا و هەر بۆیە دەتوانین بڵێێن کە ئێرانییەکان یەکەم چی کەرانی قەنات بوون. لە کۆنەوە ئامانجی سەرەکی لە چێ کردنی قەنات، ناردنی ئاوە ژێرزەوینییەکان بۆ بەشە جیاجیاکانی شار بوو کە زۆربەی قەناتەکان زۆر بەرز بوون بەڵام قەناتی کیش بەرزاییەکی زۆر کەمی هەیە و ئەو هۆکارە ڕۆڵی زۆر گرینگی لە شۆرەت و سەرەنج ڕاکێشیی کیش هەبووە و ئەمڕۆ بووەتە تەکێک لە جوانترین و تایبەتترین شوێنە گەشتیارییەکانی کیش.
شاری ژێرزەوینی کارێز
مێژووی قەناتەکانی کیش دەگاتە 2500 ساڵ پێش و ئاوی خواردنەوەی دانیشتووانی ئەو دوورگە لەوێوە دابین کراوە کە ئێستا بووەتە شارێکی ژێرزەوینی سیحراوی بو پانتایی 10000 مەتری چوارگۆش. شاری ژێرزەوینی کارێز نزیک بە 12 مەتر لە ژێر زەوی و بە بەرزایی 8 مەترە. ئەو شارە 3 قەنات و 274 چای تێدایە.
ماڵی هووری کیش
لە ڕۆژاوایی ترین شوێنی کیشدا، شوێنێک بە ناوی کولبە یان ماڵی هوور هەیە. ماڵی هوور بەشی تاشەبەردیی دوورگەکەیە و شوێنێکە کە شەپۆلی دەریا دەیگرێتەوە و جوانییەکی بێ وێنە دەخولقێنێت .
دوورگەی هیندورابی کیش
ئەو دوورگەی چکوولەیە لە 28 کیلۆمەتری کیش جێی گرتووە و لە نێوان دوورگەی کیش و لاواندایە و سەر بە کیشە. ژمارەیەکی خەڵکی تێدا ژیان دەکەن و کار و پیشەیان ڕاوە ماسییە.
Your Comment