بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بزووتنەوەی خوێندکاریی پاڵپشتی لە خەڵکی غەززە و ناڕەزایەتی لە زانکۆکانی ئەمریکا لە زانکۆی کۆڵۆمبیا لە نیویۆرکەوە دەستی پێکرد و بۆ زانکۆکانی دیکەی ئەم وڵاتە و جیهان بڵاوبووەوە.
تا ئێستا پۆلیسی ئەمریکا و ئەورووپا سەدان کەس لە خوێندکاران و مامۆستایانی ئەم زانکۆیانەی دەستبەسەر کردووە.
پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە، خوێندکارانی زانکۆکانی سەرتاسەری وڵات بۆ پشتیوانی لە ڕاپەڕینی خوێندکاران و مامۆستایانی زانکۆکانی ئەمریکا و ئەورووپا لە ئیدانەکردنی تاوانەکانی ڕژێمی زایۆنیستی لە غەززە و هەروەها ئیدانەکردنی کردەوەی توندوتیژیی پۆلیسی ئەمریکا لە لێدان و ئەشکەنجەکردنی ناڕازیان، گردبوونەوەیەکی ناڕەزایەتییان بەڕێوە برد.
خوێندکاران لە هەموو زانکۆ کانی وڵات لەگەڵ مامۆستاکانیان ئەمڕۆ خۆپیشاندانیان کرد و دروشمیان دا بۆ دژایەتی جەنایەتەکانی ئیسڕائیل و پشتیوانی بزووتنەوەی ناڕەزایەتی خوێندکارانی ئەمریکایی.
Your Comment