AP ١٤٠٣ گوڵان ٩ ١٤:٤١

پێشانگای وێنە کۆنەکانی شاری سنە کرایەوە

پێشانگای وێنە کۆنەکانی شاری سنە کرایەوە

بە بۆنەی هەفتەی سنە، دووهەمین پێشانگای وێنە کۆنەکانی شاری سنە لە گەلەری سوورەی سینەمای بەهمەنی ئەم شارە کرایەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەرپرسی حەوزەی هونەری کوردستان لە پەراوێزی ئەم پێشانگایەدا ڕایگەیاند: دووهەمین پێشانگای وێنە کۆنەکانی شاری سنە کە لە کتێبی "ئەلبوم سنە" لە نووسینی "حەمید شەریعەتی" وەرگیراون، 60 وێنەی کۆنی شاری سنە لە خۆ دەگرێت بە قەبارەی 50x70 لە ساڵانی 1260 تا 1360 (سەدەیەک) .

وتیشی: لەم پێشانگایەدا وێنەی کەسایەتی و شوێن و داب و نەریتی خەڵکی شاری سنە و ئەو ڕووداوە مێژووییانەی کە لە ماوەی سەدەیەکدا لە شاری سنە ڕوویانداوە، کۆکراونەتەوە و بۆ ئارەزومەندان و لێکۆڵەران نمایشکراون.

ئاماژەی بەوەشکرد: ئەم پێشانگایە درێژەپێدەری پێشانگای پێشووی ئەو هونەرمەندەیە، کە لە ساڵی ١٤٠١ بەبۆنەی ڕۆژی سنە، بە هەوڵی بەشی هونەر نمایشکرا و بۆ یەکەمجاریش خراوەتە ڕوو.

News ID 49971

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha