AP ١٤٠٣ گوڵان ٩ ١١:٠٣

لە فستیڤاڵی ڕۆژی سنە شرۆڤەی کرد:

مێژووی سنە لە زمانی مامۆستا محەمەد عەلی سوڵتانی

 مێژووی سنە لە زمانی مامۆستا محەمەد عەلی سوڵتانی

مامۆستا محەمەد عەلی سوڵتانی کەسایەتی ناسراوی کورد، لە ڕێوڕەسمی کردنەوەی بەرنامەکانی هەفتەی فەرهەنگی سنە لە سەر گرینگایەتی ئەو شارە و ڕەوتی مێژووی سنە قسەی کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەو مامۆستا پایەبەرزە کوردە لەسەر ڕەوتی مێژوویی شاری سنە ئاوا باس دەکات: ئەگەر بڕوانینە مێژوودا دەبینین کە شا سەفی بە سولەیمان خان دەڵێت: تەنیا بە ئەو مەرجە دەچیەوە کوردستان کە هەموو قەڵاکانی مەریوان و حەسەن ئاوا و پاڵەنگان دەڕووخێنی و شارێک بنیات دەنێی کە بتوانرێت پێگەی لە هزرەکاندا سەقامگیر بکەیت.

دوای ئەوە سولەیمان خان دێتەوە ناوچەکە و قەڵاکان دەڕووخێنێت و ژمارەی هێزە سەربازییەکان کەم دەکاتەوە کە بەس بتوانێت دوژمن ڕاو بنێن و شارێک بنیات دەنێت کە لەسەر بنەمای لۆژیک بێت.

بازاڕ، شەقام، مزگەوت، خانەقا ، تەکیە و قوتابجانەی چێ کرد و زۆربەی کوردستانیان بەرەو ئەو ناوچە ڕۆشتن و بەم شێوە سنە بووە ڕووگەی عیرفان، ئەدەب، شێعر و مۆسیقا و ئاوێنەیەک لە بەرانبەر ئیمپراتۆری عوسمانی کە دەیەویست لە شوێنێک کە مافی ئەو نەبوو، دزە بکات و ئامانجیان تەنیا کەلكوەرگرتنی ئاوەژۆ بوو.

سولویمان خان مزگەوتێکی لە سنەی ئەردەڵان چێ کرد و بۆ ساڵەهای ساڵ خەڵکی ئەو ناوچە لە ئەو زمگەوتە کەڵکیان وەردەگرت تا ئەوەی کە ئەو مزگەوتە لە سەردەمی ئەمانوڵڵاخان بۆ دارولئێحسان گۆڕدرا. سەردەمی سولەیمان خان بۆ ماوەی 176 ساڵ تا سەردەمی ئەمانوڵڵا خان درێژەی هەبوو هەرچەندە لە سەردەمی گۆڕانکارییەکانی سەردەمی ئەفشاریە و زەندیە هیچ کامیان ڕوانگەی گونجاویان بە سنە نەبوو، تەنانەت کەریم خانی زەند کە خۆی کورد بوو سنەی سووتاند و دواتر قەڵای کرماشانی ڕووخاند و خۆی گەیاندە شیراز و پشتیوانی خەسروخانی ئەردەڵان لە ئاقامحەمەدخانی قاجاڕیش بەهۆی تۆڵەی شاری سنە لە حکومەتی زەندیە بوو.

ئەمانوڵڵا خان دەستووری دایە محەمەد شەریف قازی ئەردەڵان کە مێژووی ئەردەڵان بنووسێتەوە و بە ئەو کارە توانی بنەمای جووڵەیەک دابنێت کە تا بە ئەمڕۆ هەموو کوردەکان لە هەر وڵاتێک قورزداری ئەو هەوڵەن.

کتێبێکی دیکە بە ناوی لب التواریخ لەلایەن خەسروی ئەردەڵانەوە لە ساڵی 1249 نووسراوە و دواتریش مەستوورەخانی ئەردەڵان کتێبی بنرخی مێژووی خۆیی نووسی کە تا 1263 دەگرێتەوە.

کتێبێکی دیکە لە مەودای ساڵانی 1264 بۆ 1267 لەژێ ناوی سیر الاکراد نووسراوە کە سەردەمی شکستی داهێنان لە قاجاڕ دەگێڕێتەوە و دواتر کتێبی حەدیقەی ناسری هەیە کە لە ساڵی 1309 مێژووی سنە لە سەردەم بزووتنەوەی تەماکۆ دەگێڕێتەوە.

مێژووی گەورەی ناوچەی کوردستان لە ساڵی 1379 بە دەستی میرزا شوکروڵڵا فەخرولکتابی سنەیی، نووسرا کە هاوکاتە لەگەڵ بزووتنەوەی مەشرووتە لە ئێران و هەروەها دوا کتێب لە سەر ڕەوتی مێژوونووسی لە سنەی ئەردەڵان لەلایەن ئایەتوڵڵا مەردۆخەوە نووسراوە.

سنە شاری پێکەوەژیان بوو، شاری ڕووناکبیری و هزر و لۆژیک بوو.

شاعێرانێکی گەورە وەکوو نالی، شێخ ڕەزا، مەحوی لە ئەو سەردەمە هاتوونەتە سنە. وێژە، ئایین ، تەریقەت، دین، ئەندێشە، لۆژیک و عیرفان و هەموو ئەو بابەتانەی کە بۆ شارێک زەروورییە لە ئەو شارە پێی گرت. لەسەر مۆسیقاش دەتوانین بڵێین کە ئەردەڵانەکان ڕیشەی مۆسیقای کۆنی ئەو ناوچەیەیان هەیە و هەر بۆیە مۆسیقا لە کوردستان و سنە پیرۆزە و دوای هەوڵ بەرفراوانی مامۆستایان لە سنە ئەو شارە وەکوو شاری داهێنەری مۆسیقا جیهانی بووەتەوە.

News ID 49965

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha