بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە کەناڵی ئەلجەزیرە، هێزەکانی خۆڕاگری عێراق ڕایانگەیاند کە ئۆپراسیۆنەکانی خۆیان لە دژی هێزەکانی ئەمریکا دەستپێدەکەنەوە.
هەر لەو پێوەندییەدا کەتیبەکانی حزبوڵڵای عێراق لە بەیاننامەیەکدا ڕایانگەیاند کە گرووپە چەکدارەکانی عێراق دەست بە ئۆپەراسیۆنەکانیان دەکەنەوە دژی هێزەکانی ئەمریکا بەهۆی نەبوونی پێشکەوتن لە ڕەوتی کشانەوەی ئەمریکا لە خاکی عێراق.
بەپێی وتەی لیواکانی حزبوڵای عێراق، دەستپێکردنەوەی ئۆپەراسیۆنەکان دژی ئەمریکییەکان لە ئەنجامی نەبوونی پێشکەوتن لە دانوستانەکان سەبارەت بە کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق لە سەردانەکەی سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ واشنتۆن ڕوودەدات.
Your Comment