AP ١٤٠٣ خاکەلێوە ٣٠ ١٦:٢٤

عەمار حەکیم:

هێزی ئێران بە شکاندنی دیواری ئەمنیەتی ئیسرائیل سەلمێندرا

هێزی ئێران بە شکاندنی دیواری ئەمنیەتی ئیسرائیل سەلمێندرا

سەرۆکی ڕەوتی حیکمەی وەتەنی عێراق لە کۆبوونەوەیەکدا وتی: هێزی ئێران بە شکاندنی دیواری ئەمنیەتی ئیسرائیل سەلمێندرا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر ، عەمار حەیکم سەرۆکی ڕەوتی حیکمەی وەتەنی عێڕاق لە کۆبوونوەی کۆڕبەندی نێودەوڵەتی سلێمانی وتی: پێمان وایە کە ئامانج لە وەڵامەکەی ئێران، بە ئەو ئەندازە کە سەلماندنی مافی بۆ وەڵام دانەوە بوو، چڕ بوونەوەی ئاڵۆزی و پەرەسەندنی پێکدادانەکان نەبوو و ئیسرائیل دەمێک بوو کە بە شێوەی فەرمی هێرشی نەکرابووە سەر.

ناوبراو جەختی کرد: وەڵامەکەی ئێران بە هێرشی ئیسرائیل، خۆی گۆڕانێکی تایبەت بوو کە هێزی ئێران لە شکاندنی دیواری ئەمنیەتی ئیسرائیل سەرەڕای هاوکاری زۆر وڵات لەگەڵی، سەلماند.

هەروەها وتیشی: ئێمە داوا لە کۆمەلگای نێودەوڵەتی دەکەین، شەڕی غەززە رابگرن و ئەنجومەنی ئاسایش لە ئەو بارەوە بڕیارنامە دەر بکات.

News ID 49860

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha