بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، عه‌لی باپیر له پرسه‌نامه‌كه‌یدا كه ئاڕاسته‌ی ئیسماعیل هه‌نیه‌ی كردوه رایگه‌یاندووه، "سه‌ركردایه‌تیی بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس له مه‌یدانی واقیعدا سه‌لماندویه‌تی له‌گه‌ڵ ئێش و ژانی گه‌لی فه‌ڵه‌ستین ده‌ژی، به‌ڵكوو له ڕیزی پێشه‌وه‌ی به‌رگریی و قوربانیی دان و فیداكارییدایه له‌پێناوی بنه‌ما به‌رزه به‌رجه‌سته‌كانی له به‌دیهێنانی ئازادیی و ئاشتیی ڕاسته‌قینه‌ی دادپه‌روه‌رانه بۆ گه‌لی فه‌ڵه‌ستین، به گێڕانه‌وه‌ی زه‌وی داگیركراو و پیرۆزییه‌كان له‌لایه‌ن زایۆنیه‌كانه‌وه"
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، "ئه‌نجامدانی ڕۆژانه‌ی تاوانه‌كان له‌لایه‌ن سوپای زایۆنیی به‌رامبه‌ر منداڵ و ژن و هاووڵاتییانی سڤیلی فه‌ڵه‌ستینی داگیركراو به‌گشتی و كه‌رتی غه‌ززه به‌تایبه‌تی، به‌ڵگه‌ی حاشا هه‌ڵنه‌گرن له‌سه‌ر شكستهێنانی قه‌واره‌ی داگیركه‌ر له مه‌یدانی جه‌نگدا، له به‌دیهێنانی هیچ ئامانجێكی سیاسیی و سه‌ربازیی، دوای تێپه‌ڕبونی شه‌ش مانگ به‌سه‌ر ده‌ستپێكی هێرشه دڕندانه‌كانی بۆ سه‌ر كه‌رتی غه‌ززه.
عه‌لی باپیر ده‌شڵێت:"هه‌مو ڕۆژێك ئێمه له‌به‌رده‌م داڕمانی بانگه‌شه‌كانی مافی مرۆڤ و یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی مرۆیی داین، كه به چاوی سه‌ر ده‌بینین چۆن ڕژێمی زایۆنیی هیچ حیسابێكیان بۆ ناكات و كه‌سیش لێپێچینه‌وه‌ی لێ ناكات".
هه‌ر له‌و په‌یامه‌یدا سه‌رۆكی كۆمه‌ڵی دادگه‌ری بۆ ئیسماعیل هه‌نیه ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه، "له خوای به‌رز و مه‌زن داواكارین كوژراوه‌كانتان به شه‌هید وه‌ربگرێت و بیانخاته ژێر سایه‌ی سۆز و میهره‌بانیی خۆی و بیانخاته فیرده‌وسی باڵاوه‌و ئارامیی و خۆڕاگریی زیاتر و مكوڕبون له‌سه‌ر به‌رده‌وامییدان به ڕێگه‌ی به‌رگریی له ماف و پیرۆزییه‌كانمان له فه‌ڵه‌ستینتان پێ ببه‌خشێت، سه‌ركه‌وتن بكاته به‌شی فه‌ڵه‌ستین و دۆزه ڕه‌وایه‌كه‌ی، سه‌رشۆڕیی و ڕسوایی بۆ دوژمنانی ئۆممه‌تی ئیسلام"
Your Comment