AP ١٤٠٣ خاکەلێوە ٢٥ ٠٨:٠٦

فەڕەنسا ئەندامێکی پەکەکەی ڕادەستی تورکیا کردەوە

فەڕەنسا ئەندامێکی پەکەکەی ڕادەستی تورکیا کردەوە

مەهمەت کۆپاڵ ئەندامی پەکەکە لەلایەن پۆلیسی فەرەنسا ڕادەستی تورکیا کرا.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، پۆلیسی تورکیا ڕایگەیاند کە مەهمەت کۆپاڵ ئەندامی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) لە لایەن حکوومەتی فەڕەنساوە ڕادەستی تورکیا کراوە.

فەڕەنسا ئەندامێکی پەکەکەی ڕادەستی تورکیا کردەوە

بەگوێرەی ماڵپەڕی ڕۆژنامەی سەباح، لە میدیاکانی نزیک لە حکوومەتی تورکیاوە، پۆلیسی ئاسایشی تورکیا ڕایگەیاندووە، مەهمەت کۆپاڵ کە بە هۆی ئەندامبوونی ڕێکخراوی چەکداری پەکەکەوە داواکراوە، بە هەماهەنگی لەگەڵ ئینتەرپۆل و یۆرۆپۆل و پۆلیسی فەڕەنسا ڕادەستی تورکیا کراوە.

News ID 49786

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha