بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر،"سەید بابا شێخ حوسێنی"، نووسەر و توێژەری بەناوبانگی کورد، ئەمڕۆ هەینی ٢٤ی خاکەلێوە، لە نەخۆشخانەی کەوسەر لە شاری سنە، کۆچی دوایی کرد و تەرمەکەی بۆ زێدی خۆی گواسترایەوە بۆ سەوڵاوا.
دوێنێ هەینی لە سەوڵاوا تەرمی ئەم نووسەرە ناودارە ئەسپاردەی خاک کرا.
بەرهەمی زۆری کتێب و توێژینەوە لە سەید بابا شێخ حسێنی بەجێماوە، کتێبەکانی ناوی کوردی، ناو و ناوەڕۆک بڵاو کراونەتەوە.
کتێبی زمانەکانی کوردی و ئینگلیزی لە قامووسی ئێتۆمۆلۆژی، بەرهەمی ئامادەی چاپی ئەم نووسەرەیە،
هەروەها دەیان وتار و نووسراوە و لێکۆڵینەوەی دیکەش.
Your Comment