AP ١٤٠٣ خاکەلێوە ٨ ١٩:٥٨

ڕاپۆرتی تایبەتی مێهر؛

شەهیدانی غەززە میوانی کۆبوونەوەی تاران یان میواندارن؟

شەهیدانی غەززە میوانی کۆبوونەوەی تاران یان میواندارن؟

لەسەر چوار ڕیزی کورسییەکانی سەکۆکانی یاریگای تاران، وێنەی شەهیدانی تۆفان ئەقسایان دانابوو. دیمەنێکی سەرنجڕاکێش بوو و میدیاکانی جیهان فوکووسیان کردە سەری.

ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەشی گۆڤاری مێهر: هاوکات لەگەڵ لە ساڵیادی لە دایکبوونی ئیمام حەسەن موجتەبا (د.خ) خەڵکی تاران بەشدار بوون لە کۆبوونەوەیەکی قورئانی و دژە زایۆنیستی لە یاریگای ئازادی کە زیاتر لە ١٠٠ هەزار کەس تێدا جێی دەبێتەوە.

شەهیدانی غەززە میوانی کۆبوونەوەی تاران یان میواندارن؟

کۆبوونەوەی گەورەی قورئانی ئیمام حەسەن دوێنێ لە کاتژمێر ١٥:٣٠ بۆ ١٨:٣٠ ی ئێوارە بە ئامادەبوونی بە جۆش و خرۆشی بنەماڵەکان لە کۆمەڵگەی وەرزشی ئازادی تاران، بەڕێوە چوو.

شەهیدانی غەززە میوانی کۆبوونەوەی تاران یان میواندارن؟

لە بەشێکی تری ئەم بەرنامەیەدا وێنەی 600 شەهیدی غەززە لەو زیاتر لە 30 هەزار شەهیدەی غەززە، بڵاو بووەتەوە کە میوانانی کۆبوونەوەی ئیمام حەسەنییەکان ئەو وێنەیان لەگەڵ بێت.

زیاتر لە 6 مانگ لە دەسپێکی جەنایەتی نامرۆڤانەی ئیسرائیل بۆ سەر غەززە تێدەپەڕێت کە بە هۆیەوە زیاتر لە 33 هەزار کەس شەهید بوون.

یاریگای ئازادی تێدا هاواری "مەرگ بۆ ئیسرائیل" وەک هاوسۆزی لەگەڵ گەلی ستەملێکراوی غەززە دەنگی دایەوە.

ژمارەیەکی زۆر لە میوانانی کۆڕبەندی قورئانی ئیمام حەسەن بە ئاڵای فەلەستین و سروود و درۆشم دان پشتیوانیان بۆ خەڵکی غەززە دەربڕی.

ئایا شەهیدانی ئاهەنگی غەززە میوانن یان میواندار؟ هەرکەسێک بن، بوونیان هەستێکی سەیر و سەمەرەی بەو کۆڕە بەخشی و میدیاکانی جیهان سەرەنجێکی تایبەتیان دایە ئەو وێنەدانانە.

هەر ئەم کۆڕە قورئانییە کە هەزاران بنەماڵەی تارانی پایتەخت تێدا بەشدار بوون بووە کۆبوونەوەیەکی دژە زایۆنیستی و هەزاران ئاڵای فەلەستینی تێدا هەڵکرا.

شەهیدانی غەززە میوانی کۆبوونەوەی تاران یان میواندارن؟

لە کۆتایی ئەو ڕێوڕەسمەدا پێشکەشکار داوای لە خەڵک کرد قورئانەکانیان کە لەگەڵ خۆیان هێنابوویان بەرز بکەنەوە و ئاڵاکانی فەلەستین بە دەستەوە بگرن و بۆ چەند ساتێک بێدەنگ بن. یاریگاکە دەکەوێتە ناو بێدەنگییەکی تەواوەوە.

مۆسیقای عەرەبی "هذا سلام" بڵاو دەبێتەوە. . بۆ یادی ژن و منداڵ و خەڵکی بێتاوانی غەززە، کۆترە سپییەکان لە لای چەپی زەویەکەوە دەفڕێندرێن بەرەو.

شەهیدانی غەززە میوانی کۆبوونەوەی تاران یان میواندارن؟

لە ڕووخسار و چاوی ژنان و پیاوانەوە فرمێسک دەڕژێت. دەتوانی مێشکیان بخوێنیتەوە؛ وەک ئەوە وایە هەموو تاوانەکانی ئیسرائیل و ڕووخساری بێدەسەڵاتی فەلەستینییەکان لەناکاو هاتبێتە پێش چاویان. هەندێکیان تەنانەت بەرگە ناگرن و بە هاوار و شین و گریان بێدەنگیەکە دەشکێنن.

هەموو ئامادەبووانی ئەم کۆڕە داوای لەناوبردنی ئیسرائیل دەکەن. لێرە شەهیدانی غەززە خۆیان خاوەن ماڵن.

News ID 49590

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha