AP ١٤٠٢ ڕەشەمە ٢٩ ١٢:٤٦

سودانی ڕایگەیاند:

عێراق ڕێئاکتۆری ئەتۆمی چێدەکات

عێراق ڕێئاکتۆری ئەتۆمی چێدەکات

لە میانی دیداری لەگەڵ ڕافائیل گرۆسی، سەرۆکوەزیرانی عێراق داوای هاوکاری ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی کرد لە دروستکردن و کارپێکردنی ڕێئاکتۆری ئەتۆمی بۆ مەبەستی ئاشتیانە لە عێراق.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، لە میانەی سەردانەکەی ڕافائیل گرۆسی، بەڕێوەبەری ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی، کاربەدەستانی حکوومەتی عێراق ڕاوێژیان لەگەڵ بەڕێوەبەری گشتیی ئاژانسەکە کردووە بۆ دروستکردن و کارپێکردنی ڕێئاکتۆرێکی ئەتۆمی لەگەڵ بە ئامانجی دابینکردنی کارەبا بۆ وڵات.

نووسینگەی سەرۆک کۆماری عێراق ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند: محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق لە میانی دیداری ئەمڕۆی لەگەڵ ڕافائیل گرۆسی، بەڕێوەبەری گشتی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی، ئاگاداری کردەوە لە نیازی وڵاتەکەی بۆ دروستکردن و بەڕێوەبردنی ڕێئاکتۆری ئەتۆمی بۆ مەبەستی ئاشتیانە و دابینکردنی کارەبا.

News ID 49525

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha