AP ١٤٠٢ ڕەشەمە ٩ ١٠:٤٩

کەنعانی ڕایگەیاند:

هۆشداریی ئێران بە ئەڵمانیا سەبارەت بە پەردەپۆش کردنی جەنایەتەکانی ئیسڕائیل

هۆشداریی ئێران بە ئەڵمانیا سەبارەت بە پەردەپۆش کردنی جەنایەتەکانی ئیسڕائیل

ناسر کەنعانی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئیران لە کاردانەوە بە قسە دژە ئێرانییەکانی وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا، وتی: تۆمەتەکانی ئەڵمانیا هەوڵێکە بۆ شاردنەوە پێشێل کرانی مافی مرۆڤ لە فەلەستین.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران تۆمەتەکانی وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا لە کۆبونەوەی شۆرای مافی مرۆڤی نەتەوەیەکگرتووەکان لە دژی ئێرانی هەوڵێکی بێ ئەنجام بۆ شاردنەوەی پاڵپشتی ئەو وڵاتە لە داگیرکاری و گرینگی پێنەدان بە پێشێل کرانی مافی مرۆڤ و مافی مرۆڤ لە فەلەستین وەسف کرد.

ناسر کەنعانی زیادی کرد: ئەوە پێکەنینێکی تاڵە کە هەندێ حکومەتی ڕۆژاوایی بە پێشینەی پاڵپشتی هەمەلایەنە لە پێشێل کارانی مافی مرۆڤ و ڕۆڵی ڕاستەوخۆ لە دابین و تەیار کردنی ڕژێمی سەددام بە چەکی کیمیایی لە ڕەتوی شەڕی سەپێندراو لە دژی ئێران و هەروەها پاڵپشتی بێ بنەما لە کۆمەڵکوژی ئیسرائیل لە غەززە، پاگەندەی بەرگری لە مافی مرۆڤ دەکەن.

News ID 49272

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha