AP ١٤٠٢ ڕەشەمە ٧ ١٧:٢٥

پەرلەمانتارێک ئاشکرای دەکات؛

هەرێم و بەغداد لەسەر 7 خاڵی یاسای نەوت و گاز ناكۆكییان هەیە

هەرێم و بەغداد لەسەر 7 خاڵی یاسای نەوت و گاز ناكۆكییان هەیە

لیژنەی نەوت و گازو سامانە سروشتیەكانی پەرلەمانی عێراق, ئاشكرای دەكات, هەرێم و ناوەند لە (7) خاڵی رەشنوسی یاسای نەوت و غازدا ناكۆكیان هەیە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، عەلی مەشكور, ئەندامی لیژنەكە, لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا, رایگەیاند: بەغداد خواستێكی راستەقینەی هەیە بۆ سفركردنەوەی ناكۆكییەكان لەنێوان هەرێم و ناوەند, سەبارەت بە خاڵە ناكۆكەكانی یاسای نەوت گاز.
وتیشی: یاسای نەوت و گاز روبەڕوی (7) خاڵی ناكۆك بووەتەوە, كە دیارترینیان, داواكاری هەرێمە بەوەی مافی ڤیتۆی هەبێت لەبارەی دەكردنی بڕیاڕەكان لە ئەنجومەنی یاسای نەوت, ئەوەش پرسێكە قبووڵناكرێت.
بەوتەی ئەو پەرلەمانتارە, خالێكی تری ناكۆكییەكان, میكانیزمی بە بازاڕكردنە, كە لەڕێی سۆموە بفرۆشرێت یان لەڕێی هەرێمی كوردستان, وێڕای داهاتە دراییەكانی.

News ID 49241

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha