بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، عەلی یەرلی کایا وەزیری ناوخۆی تورکیا بە بڵاو کردنەوەی ڕاگیێندراوێک لە دەستگیری 120 کەس بە گومانی هاوکاری لەگەڵ پەکەکە و یەپەگە و بانگەشە بۆ ئەو ڕێکخراوانە، لە پارێزگا جیاجیاکانی تورکیا هەواڵی دا.
بە گوێرەی ڕاپۆرتی ئەناتۆڵی تورکی، لە هەمان پێوەندیدا نیوەشەوی ڕابردوو زنجیرە هەڵمەتێک بۆ دەستگیری ئەو کەسانە لە پارێزگاکانی ئەفیون، ئەنقەرە، ئایدین، بینگۆل، حەککاری، خەتای، ئێزمیر، قارس، قەیسەریە، قوجائلی، قونیە، مەلاتیە، ماردین، سیرت، ئورفا و دێرسیم ئەنجام درا.
بە پێ ڕاگەیێندراوی وەزیری ناوخۆ، لە ئەو 120 کەسە ڕێژەیەک چەکی نایاسایی و کەلوپەلی ئەلکترۆنی دۆزراوەتەوە و بە تۆمەتی بەشداری لە هەوڵی نایاسایی و بانگەشە بۆ ڕێکخراوی جودایی خواز و تیرۆریستی دەستگیر کراون.
Your Comment