AP ١٤٠٢ ڕێبەندان ٢١ ٢٠:٠٤

کوتلەی سادقون داوای کرد:

یەکگرتنی پەرلەمانتارانی عێراق بۆ دەر کردنی هێزەکانی ئەمریکا

یەکگرتنی پەرلەمانتارانی عێراق بۆ دەر کردنی هێزەکانی ئەمریکا

پەرلەمانی عێراق دانیشتنێکی تایبەت بۆ تاوتوێ کردنی هێرشەکانی سەر عێراق ئەنجام دەدات، پەرلەمانتارانی عەسائیبی ئەهلی حەق داوا دەکەن دەنگ بۆ دەرکردنی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق بدرێت.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حەسەن سالم پەرلەمانتاری کوتلەی سادقون لە پەرلەمانی عێراق لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس-ەوە داوای لەپەرلەمانتاران کرد، لە کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆ بەشدار بن، وەك سالم دەڵێت:"ئەرکێکی شەرعییە و وەفایە بۆ قوربانیانی بۆردومانەکەی ئەمریکا".

پەرلەمانتارانی شیعە هەوڵدەدەن لە پەرلەمان یاسایەک دەربکەن، تیایدا داوای کردنە دەرەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق بکەن.

لە هەواڵەکاندا هاتووە: هیچ لایەنێکی کوردستانی پشتیوانی داوای کردنە دەرەوەی هێزەکانی لە عێراق نەکردووە، زۆرینەی سوننەکانیش بەهەمان شێوەی کورد پشتیوانی ئەو بڕیارە ناکەن.

News ID 49026

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha