AP ١٤٠٢ ڕێبەندان ١١ ١٦:٤٨

چاودێری مافی مرۆڤی سووریا ڕایگەیاند:

گواستنەوەی ڕێژەیەکی زۆر چەک و تەقەمەنی ئەمریکا بۆ کوردستانی سووریا

گواستنەوەی ڕێژەیەکی زۆر چەک و تەقەمەنی ئەمریکا بۆ کوردستانی سووریا

بەگوێرەی ڕاپۆرتی چاودێری مافی مرۆڤی سووریا، هاوپەیمانی بە سەرۆکایەتی ئەمریکا باری نوێی چەک و لۆجستیکی لە ڕێگەی ئاسمانی و وشکانییەوە گواستووەتەوە بۆ ناوچەی ژێر دەسەڵاتی کوردەکانی سووریا لە حەسەکە.

بەپێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، چاودێری مافەکانی مرۆڤ، زیادبوونی ڕێژەی گواستنەوەی باری سەربازیی سەر بە ئەمریکا و هاوپەیمانی بە سەرۆکایەتی ئەم وڵاتە بۆ ئەو ناوچەیەی کە کوردەکانی سووریا کۆنترۆڵی کردووە، ڕاگەیاند.

ڕاشیگەیاندووە کە لە دوو ڕۆژى ڕابردوودا لانیکەم یەک کۆپتەرى گواستنەوە و فڕۆکەى بارهەڵگر چەک و لۆجستیکیان گواستووەتەوە بۆ بنکە ئەمریکییەکان لە ناوچەکەى ژێر دەسەڵاتى کوردەکانى سووریا.

هەروەها هەواڵی تێپەڕاندنی کاروانێکی سەربازی کە لە نزیکەی 40 بارهەڵگر پێکهاتووە لە هەرێمی کوردستانەوە بۆ ناوچەی ژێر دەسەڵاتی کوردەکانی سووریا لە حەسەکە بڵاوکردەوە.

News ID 48893

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha