بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، عیسا زارپوور، وەزیری پەیوەندییەکان و تەکنۆلۆژیای زانیاری لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی سەبارەت بە سەرکەوتنی هەڵدانی مانگی دەستکردی سورەیا ڕایگەیاند: شوکر بۆ خودا، سەرکەوتنەکە تەواو بووە.
وتیشی: شەوی ڕابردوو وێستگە زەوینییەکانمان سیگناڵی مانگی دەستکردی سورەیا و داتای تەلەمێترییان وەرگرتووە کە پەیوەندییان بە تەندروستی ژێر سیستەمی دابینکردنی وزە و شوێنی ئۆتۆماتیکی و پەیوەندی و کۆنترۆڵکردن و پرۆسێسەرەکان و هتدەوە هەیە، ئەمەش دەریدەخات مانگە دەستکردەکە لە دۆخێکی باشدایە.
Your Comment