بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، مەحمود ئەلموسڵەت، هاوسەرۆکی “مەسەدە” لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی نۆرس پرێس رایگەیاند: بەردەوامی هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر ناوچەکە ئاماژەیە بۆ مایەپووچبوونی حکومەتی تورکیا و هەناردەکردنی قەیرانە ناوخۆییەکانی بۆ ناوچەکە.
ئاماژەی بەوەشکردووە کە هێرشەکان لە ژێر رۆشنایی بێدەنگی نێودەوڵەتی و سەرقاڵی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بە شەڕی غەززەوە ئەنجام دەدرێن.
ئەلموسڵەت داوای لە حکومەتی سووریا و وڵاتانی عەرەبی کرد، رۆڵی خۆیان بگێڕن بەرامبەر بە راگرتنی هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر ناوچەکانی کوردستانی سووریا.
Your Comment