بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر،
"کلیل کۊیەسان گۆم کردمە" کە کورتە شیعرەکانی شاعیر لەخۆدەگرێت، لە ١٢٠ لاپەڕەدا لەلایەن دەزگای چاپ و پەخشی دیباچە چاپکراوە.
پێش ئەمە، عەلی ئۆلفەتی کۆمەڵێک بەرهەمی شیعری و چیرۆکی بە فارسی بڵاو کردۆتەوە و بەرهەمەکانی "گەرمەشین، سانەناو،گیان، گەرمێێان، سزیان وەفر، سرۊت باشوور، لە چیمنە ڕێێەو، چیمنە ڕێؽەو، ئاڤراندن، ستران و وەرگێڕانی غەزەلەکانی سلێمان" یش بە زمانی کوردی.
ئەم شاعێر و نووسەرە کوردە تا ئێستا خەڵاتی ئەدەبی ڕێکخراوەی نەتەوەیی لاوانی ئێران، خەڵاتی ئەدەبیی مەولەوی کورد، خەڵاتی ئەدەبی باشوور، کتێبی هەڵبژێردراوی ساڵی کرماشان و کاندیدی کۆتایی خەڵاتی نیمای بەدەستهێناوە.
ئولفەتی داوەری دەیان فێستیڤاڵی ئەدەبی نیشتمانی و ناوچەیی بووە. خاوەنی بڕوانامەی دکتۆرایە لە فەلسەفەی هونەر، هاوکات لەگەڵ شیعر و خەیاڵ و وەرگێڕان، ڕەخنەگری ئەدەبیشە.
Your Comment