بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وەزیری دەرەوەی ئێران لە ژێنێڤ لەگەڵ کەناڵی سیبی ئێس نیوز گفتوگۆیەکی ئەنجام دا کە کورتەیەکی لە خوارەوە دێت:
ئەمیر عەبدوڵڵاهیان سەبارەت بە هێرشی حوسییەکان بۆ سەر پاپۆڕێکی ئەمریکی وتی: لە سەرەتای ئەو قەیرانەوە ئێمە وتمان کە بەدوای پەرەسەندنی شەڕەوە نین. ئەمریکاش هەر وتوویە کە بەدوای شەڕەوە نین بەڵام ئەمریکا لە ڕێگای یارمەتیدانی ئیسرائیلەوە شەڕەکەی پەرەپێداوە. یەمەنییەکانیش بە پێ بەرژەوەندی خۆیان کار دەکەن.
ناوبراو هەروەها وتیشی کە ئێمە پاڵپشتی لە ئەنساروڵڵا و حوسییەکان و هەروەها گرووپەکانی بەرخۆدان لە عێڕاق و سووریا دەکەین بەڵام ئەوان بۆ خۆیان بڕیار دەدەن کە چ هەڵوێستێک بنوێنن. ئاڵبەت ئێمە پێشتر هۆشداریمان دابوو کە لە ئەگەری بەردەوام بوونی جەنایەتەکان، شەڕەکە پەرەدەستێنێت.
وەزیری دەەوەی ئێران سەبارەت بە ئۆپراسیۆنی گەردەلوولی ئەقسا وتی: ئێمە لە ئەو بڕیارەی حەماس ئاگادار نەبووین. ئەوە بڕیارێکی بەتواوەتی فەلەستینی بوو.
هەروەها سەبارەت بە پاگەندەکەی ڕۆیتێرز لە بارەی هەڵوێستی ئایەتوڵڵا خامنەیی بەرانبەر حەماس وتی :ئەو هەواڵە بە هیچ شێوەیەک ڕاست نییە. ئێمە حەماس وەکوو گرووپێکی ئازادیخواز بەرانبەر داگیرکاری دەناسین. لە چوارچێوەی مافی نێودەوڵەتی دۆخێک کە لە پێوەندی لەگەڵ ئیسرائیل هەیە، دۆخی هێزی داگیرکەر و وڵاتی داگیرکراوی فەلەستینە و بە پێ یاسا ئەوان دەتوانن بۆ مافی خۆیان شەڕ بکەن. ئێمەش دژی هەر جۆرە کوشتێنی ژنان و منداڵان لە هەر کوێی جیهانین.
ناوبراو وتیشی کە حەماس 1400 ئیسرائیلیی کوشت بەڵام ئیسرائیل تا ئێستا 14500 فەلەستینیی کوشتووە و لێرەدا هیچ جۆە بەراورد نارکێت لە حاڵێکیشدایە کە حەماس مافی بەرگری ڕەوای هەیە.
وەزیری دەرەوەی ئێران سەبارەت بە ئەوەی کە ئایا هێشتا ئەگەری هەیە بچنە ناو شەڕەوە وتی: ئێمە هەر چوار هەفتە پێش وتمان کە ئەگەر شەڕ و کۆمەڵکوژی لە غەززە درێژەی هەبێت، پەرەسەندنی شەڕ ناچارییە. ئەوەی کە لە عێڕاق، سووریا و یەمەن ڕووی داوە نیشانەی پەرەسەندنی شەڕەکەیە. بەڵام ئەوەی کە ئێران چۆن هەڵوێست دەنوێنێت لە کاتی خۆیدا دەردەکەوێت.
Your Comment