AP ١٤٠٢ گەڵاڕێزان ٣٠ ٠٩:٠٠

ئیسماعیل هەنیە :

ئاگربەست لە غەززە بەمزووانە ڕادەگەیێندرێت

ئاگربەست لە غەززە بەمزووانە ڕادەگەیێندرێت

بەرپرسی مەکتەبی سیاسی حەماس ڕایگەیاند کە ئاگربەست لە غەززە بە پشتبەستن بە مەرجەکانی بەرخۆدان نزیکە .

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئیسماعیل هەنیە، بەرپرسی مەکتەبی سیاسی و عیزەت ئەلڕەشق سەرکردەکانی بزووتنەوەی حەماس، ڕایانگەیاند کە گەیستن بە ئاگربەست لە غەززە بە پشتبەستن بە مەرجەکانی بەرخۆدان نزیکە .

یەکێک لە جێگرەکانی ئیسماعیل هەنیە، بەرپرسی نووسینگەی سیاسی بزووتنەوەی حەماس، بەیاننامەیەکی بۆ ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز نارد و ڕایگەیاند کە بزووتنەوەکە لە ڕێککەوتنی ئاگربەست لەگەڵ ڕژێمی زایۆنی نزیک بووەتەوە.

لەم بەیاننامەیەدا هاتووە: حەماس وەڵامی خۆی بە براکانی لە قەتەر و ناوبژیوانانی دیکە داوە و نزیکین لە گەیشتن بە ڕێککەوتنی ئاگربەست.

ئاژانسی هەواڵی شەهاب هەروەها بڵاویکردەوە کە عزەت ئەلڕەشق یەکێک لە سەرکردەکانی بزووتنەوەی حەماس لە گفتوگۆیەکدا لەگەڵ کەناڵی جەزیرە ڕایگەیاند: پێشکەوتنی ڕاستەقینە لە دانوستانەکاندا بەدیهاتووە و نزیکین لە گەیشتن بە ڕێککەوتنی ئاگربەست.

News ID 48085

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha