AP ١٤٠٢ گەڵاڕێزان ٢٣ ١٦:١٣

دانپێدانانی سیخوڕی دەستگیرکراوی مووساد لە عێڕاق:

ڕاسپاردەی من لە عێڕاق دروست کردنی دژایەتی لە نێوان شیعەکان بوو

ڕاسپاردەی من لە عێڕاق دروست کردنی دژایەتی لە نێوان شیعەکان بوو

سیخوڕی دەستگیرکراوی مووساد لە عێراق کە قسەی بەرپرسانی تێلاڤیڤ بە ئامانجی لێکۆڵینەوە سەفەری ئەو وڵاتەی کردبوو، دانی بە چالاکی سیخوڕی خۆی بۆ ئیسرائیل دانا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە سپۆتنیک، مێدیا عێراقییەکان ئەمڕۆ گرتەیەکی ڤیدیۆیان بڵاو کردەوە کە تێیدا ئەلیزابێت تسۆرکۆف سیخەڕی دەستگیرکراوی مووساد لە عێڕاق دانی پێدادەنێت کە بۆ دەزگای سیخوڕی ئیسرائیل و ئەمریکا لە عێڕاق و سووریا چالاکی دەکرد.

ناوبراو لە درێژەدا زیادی کرد: من بۆ مووساد و دەزگای هەواڵگری ئەمریکا کارم دەکرد. چالاکی من لە سووریا بە ئامانجی دروست کردنی پێوەندی لە نێوان هەسەدە و تێلاڤیڤ ئەنجام دەدا. من لە ساڵی 2022 وەکوو هۆکاری مووساد و دەزگای هەواڵگری ناوەندی ئەمریکا سەفەری ئەو وڵاتەم کرد.

تسۆرکۆف لە درێژەی دانپێدانانەکانی خۆی جەختی کرد: لە عێڕاقیش بۆ دروست کردنی کێشە لە نێوان شیعەکان لە ناوخۆی ئەو وڵاتە لە ڕێگای بەڕێوەبردنی خۆپیشاندانەوە هەوڵم دا. من دۆخی غەززەم شوێنگیری دەکەم و دەبینم کە ئەرتەشی ئیسرائیل چۆن ژنان و منداڵان دەکاتە قوربانی و نەخۆشخانەکان بوردمان دەکات. ئەو سیاسەتە بووەتە هۆی ڕق و قین و هەرگیز نابێتە هۆی ئاشتی لەگەڵ فەلەستینییەکان.

ناوبراو زیادی کرد:داوا لە بنەماڵەی ئیسرائیلییە ئەسیرەکانی لای حەماس دەکەم لە دژی کابینەی نتانیاهۆ بۆ راگرتنی شەڕ بێتە مەیندا. من بۆ ئیسرائیل کارم دەکرد بەڵام ئەوان لە ئەم حەوت مانگەدا کە لە دەستگیرکرانم تێدەپەڕێت، هیچ هەوڵێکیان نەداوە.

News ID 48028

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha