AP ١٤٠٢ گەڵاڕێزان ٥ ٠٩:٣٢

کەمێک پێش ئێستا کراوەتە ئامانج؛

بۆردومانی بنکەی نایاسایی هێزە داگیرکەرەکانی ئەمریکا لە ڕۆژهەڵاتی سووریا

بۆردومانی بنکەی نایاسایی هێزە داگیرکەرەکانی ئەمریکا لە ڕۆژهەڵاتی سووریا

سەرچاوە ئاگادارەکان هەواڵی هێرشی مووشەکییان بۆ سەر بنکەی نایاسایی هێزە داگیرکەرەکانی ئەمریکا لە ڕۆژهەڵاتی سووریا ڕاگەیاند.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەرچاوە ئاگادارەکان لە وتووێژ لەگەڵ تۆڕی ئەلمەیادین ڕایانگەیاند کە بنکەی نایاسایی ئەمریکی لە کێڵگەی نەوتی مەعمەر کە دەکەوێتە باکووری ڕۆژهەڵاتی دێرەزوور لە ڕۆژهەڵاتی سوریا، بە هێرشی مووشەکی کراوەتە ئامانج.

ڕاشگەیێندراوە کە ئەم بنکەیە بە تەقاندنی 6 مووشەک لە ناوچەی ئەلبادییە لە نێوان شارەکانی ئەلمەیادین و ئەلبوکەمال کراوەتە ئامانج.

شەوی ڕابردوو هەندێک سەرچاوە هەواڵی بیستنی دەنگی تەقینەوەیەکیان لە کێڵگەی غازی کۆنیکۆ لە گەڕەکی باکوری دێرەزوور لە سووریا ڕاگەیاند.

باس لەوە دەکرێت کە تەقینەوەکان بەهۆی بەئامانجکردنی بنکەی سوپای ئەمریکا لە کێڵگەی گازی کۆنیکۆ لە ڕۆژهەڵاتی سوریا بە چەندین موشەک بووە.

ئەمە دووەم هێرشە بۆ سەر ئەو بنکە سەربازییەی باسکراوە لە سوریا لە ماوەی کەمتر لە ١٠ ڕۆژدا.

News ID 47818

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha