بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە پەنجاویەکەمین کۆبوونەوەی دەستەی کارگێڕی کۆمەڵەی ئاژانسەکانی ئاسیا و ئۆقیانووسیە (OANA) بە پێشوازی "سەردار کاراکۆز" بەڕێوەبەری جێبەجێکاری ئاژانسی هەواڵی ئەنادۆڵ و وتاردانی عەلی نادری سکرتێری مەکۆی گشتی ئەم کۆمەڵەیە، لە ئەستەنبوڵ لە تورکیا بەڕێوەچوو.
لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا، بەڕێوەبەری کارگێڕی ئاژانسی هەواڵی ئەنادۆڵ باسی لە پێشهاتەکانی ئەم دواییەی کەرتی غەززە و ناوچە داگیرکراوەکان کرد. لەوبارەیەوە وتی: هێزەکانی سوپای ئیسرائیل نەخۆشخانە و مزگەوت و کڵێساکان بۆردومان دەکەن و لە ئەنجامدا هەزاران هاوڵاتی مەدەنی گیانیان لەدەستداوە. بە ئامانجگرتنی هاووڵاتیانی مەدەنی قبووڵ ناکرێت گرنگ نییە کێ ئەو کارە بکات.
لە درێژەی قسەکانیدا جەختی لەوە کردەوە کە "ئێمە لە هەڵوێستی ئاژانسی هەواڵی ئەنادۆڵ، ئیدانەی بەئامانجکردنی خەڵکی سڤیل دەکەین کە ئەمەش پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ و یاسا نێودەوڵەتییەکانە". وە لە پێگەی هاووڵاتیاندا، ململانێی ئێستا پرۆسەی تەحەدا بۆ ئێمە و ڕۆژنامەنووسان و پەیامنێران دروست دەکات.
کاراکۆز بە ئاماژەدان بەوەی کە سوپای زایۆنیستی ماڵی ڕۆژنامەنووسەکەی ئەناتۆلی لە غەززە بۆردومان کردووە، وتی: بەداخەوە ١٨ ڕۆژنامەنووس گیانیان لەدەستداوە (لە غەززە) و ژمارەیەکی زۆریش بریندار بوون. دوای ئەم جۆرە پێشهاتانە و نەبوونی گەرەنتیکردنی سەلامەتی ڕۆژنامەنووسانی ناوچەکە نامەیەکم بۆ هەموو سەندیکاکانی دەزگای هەواڵ بە ئۆئاناشەوە نارد و دواتر ئاژانسی هەواڵی ئەوروپا و ئاژانسی هەواڵی دەریای ناوەڕاست و OANA داوای گەرەنتی سەلامەتی ئەو ڕۆژنامەنووسانەیان کرد کە ڕاپۆرت لەسەر پێشهاتەکانی ناوچە قەیراناویەکان دەدەن.
Your Comment