بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، وه‌زاره‌تیب ه‌رگری توركیا له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكردۆته‌وه، ئه‌و شوێنانه‌ی كه له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ئاسمانی وڵاته‌كه‌یه‌وه كراونه‌ته ئامانج بریتین له دامه‌زراوه‌یه‌كی نه‌وتی كه هێزه كوردیه‌كان به‌كاریده‌هێنن، جگه له په‌ناگه و شوێنی هۆمار کردنی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی كه پێده‌چێت له‌نێویاندا شوێنی نیشته‌جێبونی هێزه كوردیه‌كان هه‌بن.
وه‌زاره‌تی به‌رگری توركیا ڕاشیگەیاندووە، له‌ئه‌نجامی بۆردومانه‌كانیان ژماره‌یه‌ك له هێزه كوردیه‌كان كراونه‌ته ئامانج و گیانیان له‌ده‌ستداوه.
ئه‌وه‌شیخستۆته‌ڕو، سه‌رجه‌م ئه‌و هێرشانه‌ی كه بۆسه‌ر باكووری رۆژئاوای سووریا ئه‌نجامدراون، به‌چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی خۆماڵی توركیا بوون و ته‌واوی ئامانجه‌كانیش تێكشكێندراون.
ئێواره‌ی دوێنێ مه‌زڵوم كۆبانێ فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات (هه‌سه‌ده) رایگه‌یاندبوو: توركیا له‌ڕێگه‌ی وێرانكردنی ژێرخانی ئابووری ناوچه‌كه‌وه، تاوانی جه‌نگب له كوردستان ئه‌نجام ده‌دات و له‌ماوه‌ی 72 كاتژمێری رابردوشدا 145 شوێنی ئارامی بۆردومان کردووە.
Your Comment