بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ناسر کەنعانی لە کاردانەوە بە گۆڕانکاریبەکانی رۆژی رابردووی فەلەستین وتی: ئۆپەراسیۆنی گەردەلولی ئەقسا جووڵە و هەستانەوەی خۆبەخۆی گروپەکانی بەرخۆدان و نەتەوەی ستەملێکراوی فەلەستین بۆ بەرگریکردن لە مافە زەوت کراوەکانیانی ئەوانە و کاردانەوەیەکی ئاساییە.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی وڵاتەکەمان لە کاردانەوە بە پێشهاتەکانی ئێستای فەلەستینی داگیرکراو و ئۆپەراسیۆنەکانی گرووپی بەرخۆدانی فەلەستین لە دژی داگیرکەرانی زایۆنیستی، وتی: گەردەلوولی ئەقسا کاردانەوەی سروشتی گەلی فەلەستین و بەرخۆدانە بەرامبەر بە سیاسەتی شەڕخواز و سووتێنەری زایۆنیستەکان، بەتایبەتی وەزیری ڕژێمی داگیرکەری زایۆنیستی.
جەختی لەوەش کردەوە: مافی سروشتی نەتەوەی ستەملێکراوی فەلەستین بۆ بەرگریکردن لە خۆی و خاکی خۆی و پیرۆزییەکانی لە بەرامبەر داگیرکاری، دەستدرێژی، پێشێلکاریی ڕۆژانە و تیرۆریزمی ڕێکخراوەی ڕژێمی زایۆنی، مافێکی سروشتی و ڕەوایە کە لەسەر بنەمای هەموو پێوەرە نێودەوڵەتییە دانپێدانراوەکان و بنەما بنەڕەتییەکانی ڕێکخراوەی نەتەوەیەکگرتووەکانە.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە زیادی کرد: لە لایەک درێژەی سووکایەتی کردن بە پیرۆزییەکانی ئیسلام و یەکەم رووگەی موسڵمانان لە لایەن زایۆنییە توندڕەو و ڕەگەزپەرستەکانەوە لە چەند مانگ و هەفتەکانی ڕابردوودا و درێژەی سیاسەتی ڕژێمی زایۆنیستی لە کوشتن و تاوان و دەستدرێژی بەرانبەر گەلی ستەملێکراوی فەلەستین، بەتایبەتی ژنان، منداڵان و زیندانیانی فەلەستینی، لە زیندانەکانی ئیسرائیلدا ، لە سایەی بێدەنگی و خامساردیی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و داواکارانی مافی مرۆڤی جیهان، هیچ ڕێگەیەک بۆ میللەت نەماوە و بەرخۆدانی فەلەستین لە دژی زایۆنیستەکان پشتیان بە هێز و توانایی خۆیان بەستووە.
ئەوەشی وت کە کۆماری ئیسلامی ئێران وێڕای جەخت لەسەر مافی سروشتی و یاسایی گەلی فەلەستین بۆ بەرگریکردن لە خۆیان لە بەرامبەر حەفتا و پێنج ساڵ تاوان و داگیرکردنی سەرزەوینی فەلەستین، بانگەوازی وڵاتانی ئیسلامی دەکات کە پشتیوانی مزگەوتی ئەقسا بکەن و پشتیوانی لە مافە زەوت کراوەکانی گەلی فەلەستین بکەن.
Your Comment