بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەرلەشکەر محەمەد باقری، سەرۆکی ئەرکانی گشتیی هێزە چەکدارەکان ئێران وتی: پرسی سنوورەکانی ئێران و دراوسێکانی و ئەو نائەمنییانەی لە سنوورەکاندا هەمانە، لەو بابەتانەن کە لە ڕادەبەدەر گرنگن.
سەردار باقری بە ئاماژەدان بە جموجۆڵی تیرۆریستان لە دەرەوەی سنوورەکانی سیستان و بەلوچستان و هەرێمی کوردستان وتی: چۆن دەبێت کە گرووپە جیایی خوازە کوردەکانی دژبەری ئێران لە کوردستانی عێراق بنکەیان هەیە و هەموو جۆرە چالاکیەکی تیرۆریستی لە وڵاتەکەمان ئەنجام دەدەن و ئێمە ناچار بین ئەم هەموو هێزە لە سنوور جێگیر بکەین.
وتیشی: هەروەها بەرپرسانی عێراق پشتڕاستی دەکەنەوە کە دەبێت ئەم پرسە بە شێوەیەکی یەکلایی چارەسەر بکرێت؛ لە ڕێککەوتنی مانگی ئازاری مانگی ڕابردوودا، ڕێککەوتنێک لە نێوان سکرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانی ئێران و عێراق کرا کە لە ماوەی شەش مانگدا ئەو گرووپانە بە تەواوی لە چەک داماڵدرێن؛ بێگومان لە چەند هەفتەی ڕابردوودا حکومەتی عێراق و هەموو ئەو بەرپرسە پەیوەندیدارانە هەوڵیان دا و ئەو گرووپانە لە بارەگا و بنکەکانیان لە نزیک سنووری ئێران دوور خرانەوە بەڵام ڕێککەوتنی سەرەکی تەنها جووڵەی تاکتیکی گرووپە جودایی خوازەکان نەبوو و گواستنەوەیان بۆ خاڵێکی دوور لە سنوورەکانی ئێران نەبوو. داوامان کردوو چەک بکرێن و دەبێ لە چەکداماڵرێن بە تەواوەتی.
Your Comment