AP ١٤٠٢ ڕەزبەر ١١ ١٥:١٢

ئەمیر عەبدوڵڵاهیان لە کۆبوونەوە لەگەڵ میوانانی کۆنگرەی یەکگرتوویی:

ئێران پێشوازی دەکات لە پێوەندی لەگەڵ وڵاتانی ئیسلامی

ئێران پێشوازی دەکات لە پێوەندی لەگەڵ وڵاتانی ئیسلامی

وەزیری دەرەوەی ئێران وتی: ئێمە لە پەڕەی نوێی پێوەندی لەگەڵ وڵاتانی ئیسلامی پێشوازی دەکەین، بەڵام لە ڕێککەوتنەکان لەگەڵ وڵاتانی موسڵمان ئەبێ بە پێ پاراستنی بەرژەوەندی فەلەستین و ناڕەوا زانینی ئیسرائیل بچینە پێشەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، وەزیری دەرەوەی ئێران لە کۆبوونەوە لەگەڵ بەشداربووانی کۆنگرەی یەکگرتوویی ئیسلامی وێڕای دەسخۆشی لە بەرپرسی ئەو کۆنگرە وتی: ئەمڕؤکە جیهان لە پێچێکی مێژوویی تونددایە کە ئەرکی مامۆستانیان و زانایان لە سەرتاسەر جیهانی دە ئەوەندە کردووەتەوە.

ئەمیر عەبدوڵڵاهیان جەختی کرد: ئێمە لە ناوچەکە و جیهان چووینەتە پەڕەیەکی نوێ لە گۆڕانکاریەکانەوە و ئەمڕۆ ئەو تێگەییشتنە خەریکە تۆکمە دەبێتەوە کە ئەگەر ئێمە لە بیری ئاسایشی خۆماندا نەبین، کەسانی دیکە یارمەتیدەرمان نین.

ناوبراو وتیشی: ئەمڕۆ ئێمە گەڕانەوەی پێوەندی ئێران و عەرەبستان دەبینین، ئێمە لە سەر ئەوەین کە پێوەندی قووڵ و بەربڵاوی ئێران و عەرەبستان بە ڕوانین بە بەرژوەندییەکانی جیهانی ئیسلام و بە ئامانجی نائومێد کردنی دوژمن و داخستی ڕێگای ئاسایی کردنەوەی پێوەندیمان هەبێت.

ئەمیر عەبدوڵڵاهیان لە درێژەدا وتیشی: ئێمە لە پەڕەی نوێی پێوەندی لەگەڵ وڵاتانی ئیسلامی پێشوازی دەکەین، بەڵام لە ڕێککەوتنەکان لەگەڵ وڵاتانی موسڵمان ئەبێ بە پێ پاراستنی بەرژەوەندی فەلەستین و ناڕەوا زانینی ئیسرائیل بچینە پێشەوە.

News ID 47539

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha