AP ١٤٠٢ ڕەزبەر ٩ ١٥:١٥

کەنعانی ڕایگەیاند:

کاردانەوەی ئێران بە سووکایەتی دووبارە بە قورئان لە سوید

کاردانەوەی ئێران بە سووکایەتی دووبارە بە قورئان لە سوید

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە کاردانەوە بە سووکایەتی دووبارە بە قورئان لە سوید وتی: لە ڕوانگەی کۆماری ئیسلامییەوە پاگەندە بێ کردەوەکانی بەرپرسانی سوید بۆ ئیدانە کردنی سووکایەتی بە قورئان بەس نییە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ناسر کەنعانی سەبارەت بە سووکایەتی دووبارە بە قورئان لە سوید وتی: بەداخەوە دووبارەلە هەوڵێکی دژە مافی مرۆڤیدا سووکایەتی بە پیرۆزییەکانی ئیسلام دەبینین.

ناوبراو درێژەی دا:ئەو هەوڵە ڕقاویانە، سووکایەتی بە ماف و پیرۆزییەکانی زیاتر لە دوو ملیار موسڵمان، لە بەردەم پۆلیسی سوید کە پاراستن و ڕێگری لە سووکایەتی بە مافی کەسانی دیکە گرینگترین بەرپرسیارێتی دێتە ئەژمار، ئەنجام دراوە کە ئاڵبەت ئەوە لە بیری خەڵکی ڕۆشنبیری جیهانەوە هەرگیز ناسڕدرێتەوە.

News Code 47516

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha