بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەرلەشەکەر محەمەد باقری سەرۆکی ئەرکانی گشتی هێزە چەکدارەکان لە پەراوێزی ڕژەی هێزە چەکدارەکان لە مەزارگەی ئیمام خومەینی وتی: ئەوەی کە ئەمڕۆ نمایش درا بەشێکی بچووک لە تواناییەکانی ئێمەیە و بەشێکیشیان هەر شاراوەیە و نمایش نەدراوە.
ناوبراو وتیشی: هێزە چەکدارەکانی ئێمە لە تواناترین و بەهێزترین حاڵەتی خۆیاندان. ئێمە لەگەڵ دراوسێکانمان دۆست و برادەرین و دیپلۆماسی چالاکمان هەیە.
سەرلەشکەر باقری جەختی کرد:دوژمنان و بیانییەکان جێگایەکیان لە ناوچەکە نییە و هێزی هێزە چەکدارەکانی ناوچەکەش لە خزمەتی ئاسایشی ناوچەکەیە.
Your Comment