بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، عەلی ئەکبەر ویلایەتی سەبارەت بە پاگەندە هەڵە و بێ بنەماکانی هەندێ وڵات لە سەر کەنداوی فارس، هۆشداریی دا.
ویلایەتی رایگەیاند ئێران هیچ کات ڕێگە نادات پاگەندەی هەڵە سەبارەت بە کەنداوی فارس لە کردەوەدا بێتەدی.
ئەوەشی وت کە پاگەندە بێ بنەماکانی ئیمارەت سەبارەت بە سێ دوورگەی ئێران لە کەنداوی فارس تەنیا ئاسایشی ناوچەکە دەخاتە مەترسیەوە.
زیادیشی کرد ئێران بە دوای شەڕ و پێکدادان لەگەڵ دراوسێیەکانەوە نیبە و خوازیاری ئاشتییە بێ کەوتنە مەترسی سەروەری خاکەکەی.
ویلایەتی هۆشداریی بە وڵاتانی رۆژاوایی دا دەس هەڵگرن لە دنەدان و توندکردنەوەی ناکۆکی لە ناوچەی هەستیار ومەترسیداری وەک کەنداوی فارس.
Your Comment