AP ١٤٠٢ خەرمانان ٢٠ ١٢:٣٩

لە دیداری خەڵکی سیستان و خۆراسان؛

ڕێبەری ئێران: بۆ بەرەوڕوو بوونەوەی دوژمن جیدین

ڕێبەری ئێران: بۆ بەرەوڕوو بوونەوەی دوژمن جیدین

ڕێبەری ئیران بە جەخت لەسەر دابینی ئاوی خەڵکی زابۆل، وتی: ئەگەر پەسەند کراوەکان سەفەری پارێزگایی سەرەتاکانی دەیەی 80 لەلایەن دەوڵەتەکانەوە جێبەجێ دەکرا، ئەمڕۆ دۆخی سیستان و بەلووچستان جیاواز بوو.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، هەزاران کەس لە خەڵکی پارێزگاکانی سیستان و بەلووچستان و خۆراسانی باشووری بە ئامادەبوون لە حسێنییەی ئیمام خومەینی لەگەل ڕێبەری ئیران دیداریان کرد.

گرینگترین تەقەرەکانی قسەکانی ڕێبەری ئێران لە خوارەوە دێت:

بەرپرسان ئەبێ قەدری خەڵکی ئەو ناوچە بزانن و خزمەتیان بکەن. ئەو خەڵکە لە سەردەمی پاشایەتیدا هیچیان نەبوو و خزمەتەکان بە خەڵک لە سەرەتای شۆڕشەوە دەستی پێکرد.

ئەو ڕێگا ئاسنییە کە بڕیارە باکوور و باشووری ئێران لێک پێوەند بدات زۆر گرینگە.

پرسی ئاوی زابۆل زۆر گرینگە و ئەبێ هەموو ڕێگاکان بڕۆن بۆ ئەوەی کە مافی خەڵک لە بواری ئاودا دابین ببێت.

ڕێبەری ئیران بە جەخت لەسەر دابینی ئاوی خەڵکی زابۆل، وتی: ئەگەر پەسەند کراوەکان سەفەری پارێزگایی سەرەتاکانی دەیەی 80 لەلایەن دەوڵەتەکانەوە جێبەجێ دەکرا، ئەمڕۆ دۆخی سیستان و بەلووچستان جیاواز بوو.

ئەمریکا و وڵاتانی ئەورووپی لاواز بوونەتەوە و لاوازتریش دەبنەوە و هێزی نوێ لە ناوچەکە و جیهان سەرهەڵدەدەن.

ئەمریکا بەدوای دروست کردنی قەیران لە هەندێک خاڵی جیهان لەوانە ئێرانن و بۆ ئەوە خەڵک هان دەدەن بۆ ئەو مەبەستەشیان بەدوای کێشەی عەشیرەیی، جیاوازی ئایینی و پرسی ڕەگەزی و ژنن.

ئەوە بەرنامەی ئەمریکایە و لە خەویشدا نایبینێت.

دوژمن لە دوژمنایەتی خۆیدا جیدییە و ئێمەش لە بەرانبەر دوژمندا بە شێوەی جیدی کار دەکەین.

News Code 47283

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha