AP ١٤٠٢ خەرمانان ١٥ ١٥:٤٢

ڕێبەری باڵای ئێران:

خۆڕاگری گرینگە/ ئەم رێگایەی ئێوە، ڕێگای ورەیە

خۆڕاگری گرینگە/ ئەم رێگایەی ئێوە، ڕێگای ورەیە

ڕێبەری باڵای شۆڕش جەختیان کرد کە رێگای مەعنەوییەت و حاکمیەتی تەوحید بە پاوەجێی ڕێپێوانی ئەربەعین تێپەڕ بکەن.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئایەتوڵا خامنەیی ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران لە کۆتایی ڕێورەسمی تازیەباری خوێندکارانی زانکۆکانی سەرانسەری وڵات بە بۆنەی ئەربەعینی حسێنی، وتی: ئەم رێگایەی ئێوە، ڕێگای ورەیە.

وتیشی: دەبێ بە ورەوە جووڵە بکەن. دەبێ بە بڕیار بجووڵن. ڕاکێشەکان بۆ لادان لەم ڕێگا ڕاستەوخۆیە کەم نین.هەمیشە هەبووە و ئەمڕۆ زیاتریشە.

جەختیشان کرد ورەی زۆر پێویستە تاکوو لە بەرانبەر ئەم ڕاکێشە شەیتانیەوە بوەستن. ئەگەر وەستان ئەو کات لووتکە دەبڕن. کارێک کە لە دوای سەردەمی پێغەمبەرەوە تا ئەمڕۆ ئەنحام نەدراوە.لووتکەی حاکم بوونی دینی خوا، حاکم بوونی حەق، حاکم بوونی دادپەروەری، لووتکەی گەیشتن بە ئامانج و مەبەست لە خەلقی مرۆڤ کە بریتیە لە تەواو بوونی مرۆڤ، کەماڵی مرۆڤی. دەگەنە ئەم لووتکەیە. ئەمە کاری ئێوەیە.

ئەوەشیان وت کە ئێوە گەنجانی ئەمرۆ دەتوانن مایەی هیوا بن. مایەی هیوان. هەوڵ بدەن لەم رێگایەدا خۆڕاگر بن.

News Code 47227

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha