AP ١٤٠٢ خەرمانان ١ ٠٨:٢٨

لە سەر رێگای نەجەف بۆ کەربەلا جێگیر کرا؛

ئێران گەورەترین نەخۆشخانەی گەڕۆکی ڕۆژاوای ئاسیای ناردە پیاسەی ئەربەعین

ئێران گەورەترین نەخۆشخانەی گەڕۆکی ڕۆژاوای ئاسیای ناردە پیاسەی ئەربەعین

بە هەوڵی ناوەندی ئیحسانی ئەرکانی جێبەجێ کردنی فەرمانی ئیمام گەورەترین و تەیارترین نەخۆشخانەی گەڕۆکی ڕۆژاوای ئاسیا بۆ جێگیر بوون لە ڕێگای نەجەف بۆ کەربەڵا نێردرایە عێراق.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، نەخۆشخانەی تەیاری 99 قەرەوێڵەیی ناوەندی ئێحسان بۆ جێگیر بوون لە درێژە شەقامی 989 ی ڕێگای نەجەف بۆ کەربەلا لە ڕێوڕەسمێکدا بە ئامادەبوونی بەرپرسانی ئێران نێردرایە عێراق.

عارف نەورۆزی بەرپرسی ناوەندی ئێحسان ڕایگەیاند: گەورەترین و تەیار ترین نەخۆشخانەی گەڕۆکی ڕۆژهەڵاتی ناڤین لە ساڵانی دواییدا لەلایەن ئەو ناوەندەوە چێ کراوە و ئەمساڵ بۆ پیاسەی ئەربەعین کە بە ئیمکاناتی دەرمانی و پزیشکی، وەکوو ژووری نەشتەرگەری، دەزگای سۆنۆگرافی، فریاکەوتن و دەرمانخانە تەیارە لە دوو خاڵی سنووری مێهران و ڕێگای نەجەف بۆ کەربەلا جێگیر دەبێت.

News ID 47056

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha