بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر،سەرچاوەیەکی ئاگادار بە هەواڵنێری مێهر وتی: هەواڵی گۆڕینەوەی زیندانییەکان لە نێوان ئێران و ئەمریکا ڕاستە.
وتیشی: داراییە بلۆکە کراوەکان خەریکە لە کۆریای باشوور به حسێبێک لە قەتەر ئەگواسترێتەوە و زیندانییەکانی ئەمریکاش لە ئێران دەڕۆنە دەرەوە و هەروەها ژمارەیەک زیندانی ئێرانی لە ئەمریکایش ئازاد دەبن.
راشیگەیاند کە هەموو داراییە بلۆکە کراوەکانی ئێران لە کۆریای باشووری لەم رەوتەرا ئازاد دعبن و بۆ هاوردنی کەلوپەلێ کە گەمارۆی لەسەر نەبێت خەرج دەکرێت.
Your Comment