AP ١٤٠٢ گەلاوێژ ١٩ ١٦:١٤

بۆ یەکەم جار ئەنجام دەدرێت؛

دەستکەوتی گرینگی لێکۆڵەرێکی ئێرانی بۆ دەرمانی شێرپەنجە

دەستکەوتی گرینگی لێکۆڵەرێکی ئێرانی بۆ دەرمانی شێرپەنجە

گرووپێک لە لێکۆڵەران بە ڕێبەری لێکۆڵەرێکی ئێرانی توانی ئانالیزی کیمیایی تاک خانەیی مرۆیی ئەنجام بدات. ئەوە ڕێگایەکە بۆ ناسینەوەی زووبەزووی شێرپەنجە و دەرمانی خێراتری.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، گرێی شێرپەنجەیی کۆمەڵێک لە خانە شێرپەنجەییەکان و خانە ئیمنییەکانە کە سەرەڕای ئەوەی کە خانە ئیمنییەکان ئەرکی بەرەنگار بوونەوەی گرێکەیان لە ئەستۆیە هەندێک جار هەڵسوکەوتیان دەگۆڕن و خۆیان لەگەڵ خانە شێرپەنجەییەکان هاوکاری دەکەن کە ئەوە ناسینەوە و دەرمانی شێرپەنجە زۆر ئەستەم دەکاتەوە.

لە ئەم لێکۆڵینەوە نوێیەدا کە بە سەرۆکایەتی عەلیڕەزا مشاقی ئەنجام دراوە بە یارمەتی هۆشی دەستکرد، ناسینەوەی ئەو شێرپەنجە ئاسانتر دەبێتەوە و دەرمانەکەشی خێرا دەبێتەوە.

ئەو داهێنانە نوێیەدا دەتوانرێت خانە ئیمنییە دژە گرێیەکان و هەروەها بەهێز کردنەوەی گرێیەکان لێک جودا بکرێتەوە.

News ID 46911

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha