AP ١٤٠٢ گەلاوێژ ١٢ ٠٩:٠٦

سەبارەت بە دۆخی کەمپی عەین ئەلحلوە؛

ئیسماعیل هەنیە داوای یارمەتی لە سەید حەسەن نەسروڵڵا کرد

 ئیسماعیل هەنیە داوای یارمەتی لە سەید حەسەن نەسروڵڵا کرد

ئیسماعیل هەنیە سەبارەت بە دۆخی کەمپی عەین ئەلحلوە پەیامێکی ئاراستەی حەسەن نەسروڵڵا کرد و داوای یارمەتیی لێکرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە هەواڵدەری فەلەستینی شەهاب، ئیسماعیل هەنیە سەرۆکی نووسینگەی سیاسی بزووتنەوەی بەرخۆدانی ئیسلامی حەماس بە ناردنی نامەیەک بۆ سەید حەسەن نەسروڵڵا ئەمینداری گشتی حزبوڵڵای لوبنان دۆخی کەمپی عەین ئەلحلوەی لوبنانی شرۆڤە کرد.

لە نامەکەی ئیسماعیل هەنیە بۆ نەسروڵڵا هاتووە: لە ئەو کەمپە خەریکە ڕووداوی تاڵ ڕوو دەدات کە بووەتە هۆی گیان لەدەستدان و برینداربوونی ژمارەیەک فەلەستینی و هەروەها ژمارەیەک بنەماڵەش ناچار بە چوونە دەرەوە لە ئەو کەمپە بوون.

لە ئەو نامەیەدا هەنیە داوای لە حەسەن نەسروڵڵا کردووە کە هەوڵێک بۆ ڕاگیرانی کەمپی عەین ئەلحلوە بدات و دۆخەکە ئاسایی ببێتەوە.

لە درێژەدا هێناویە چڕ بوونەوەی پێکدادان بووەتە هۆی تیرۆری بەرپرسانی باڵای فەتح و نائارامییەکانی ئەو کەمپە هەر بۆیەش نەتەوەیەکگرتووەکان یارمەتییەکانی خۆی بە ئەو کەمپەی ڕاگرتووە.

News ID 46826

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha