بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ لە بەغدا چاوی بە سەرۆک وەزیرانی عێراق کەوت .
ئەمڕۆ دووشهممه 31ی تهمموزی 2023، شاسوار عەبدولواحید سەرۆکی جوڵانەی نەوەی نوێ و محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە بەغدا کۆبوونە و باسیان لە هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی کوردستان و مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم کرد.
لەبارەی کۆبوونەوەکەوە، شاسوار عبدولواحید رایگەیاند، سەرۆک وەزیران پێی وتووە، مووچە دەگاتە فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان.
باسی لەوەشکرد، سەرۆک وەزیران بە بەرپرسانی هەرێمی راگەیاندوە، پێویستە تەواوی یاسای بودجە جێبەجێ بکرێت نەک تەنها چەند بڕگەیەکی.
هەر لە کۆبونەوەکەدا سەرۆک وەزیرانی عێراق ئاماژەی بەوەکردووە، دەبێت هەڵبژاردنی هەرێم ئەنجام بدرێت، چونکە ناکرێت هەرێم بێ پەرلەمان و خاوەن حکومەتی ماوەبەسەرچوو بێت و ئەو حکومەتەی ئێستا نادەستوورییە
Your Comment